5/1/2020 04:35 PM

ئەلزایمەر، سیستەمی خۆراک و راهێنان بۆ مێشک

شێوازەکانی راهێنانی بۆ مێشک زۆرن، بەڵام سیستەمی خۆراک و خواردن رۆڵی سەرەکیان لەم بوارەدا هەیە و ئەتوانێ بەرگری لە تووشبوون بە ئەلزایمەر و جۆرەکانی دیکەی نەخۆشییەکانی مێشک بکات. لەدرێژەدا لەگەڵ چەندین خۆراک ئاشنا ئەبین کە خواردن و نەخواردنەکەیان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان مێشک بۆ نموونه ئەلزایمەر کەم ئەکاتەوە.

سەوزە
سەوزە لە زۆر رووەوە سوودی هەیه بۆ نموونه بۆ تەندروستیی مێشک. هۆکارەکەشی بوونی ئەم مەتریالانەیە: فۆلات، ڤیتامین E و کارتنۆئید. ئەو سەوزانەی گەڵایان هەیە بۆ نموونە کەلەرم، باشترین بژاردەن و توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی ئەم سەوزانه خێرایی پیربوون خاو ئەکەنەوە.

زەیتی زەیتوون
سیستەمی خۆراکی دەریایی یەکێک لەباشترین و بەسوودترین سیستەمەکانی خۆراکە لە جیهاندا و زەیتی زەیتوون یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەم جۆرە خۆراکانەیە. پزیشکان ئەڵێن خواردنی هەر چەشنه زەیتێک کەم بکەنەوە و زەیتی زەیتوون بەکار بهێنن. زەیتی زەیتوون رەوتی پیربوونی مێشک و ئەو کێشانەی بەدوای پیربووندا دێن کەم ئەکاتەوە.

ماسی
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر کەسانی تەمەن 65 ساڵ ئەنجام درا درکەوت مێشکی ئەو کەسانەی ماسی ئەخۆن بەنسبەت ئەوانەی نایخۆن بەهێزترە. ماسی بریتییه کە ڤیتامین B6 و B12 کە سوودێکی یەکجار زۆریان بۆ مێشک هەیە.

خواردنی گۆشت کەم بکەنەوە
خواردنی گۆشت خێرایی ئەبەخشێت بە پرۆسەی پیربوون. ئەم خۆراکە ئەگەرچی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ پرۆتین و دەیان مادەی بەسوودی دیکە بەڵام ئەم مادانە لە خۆراکی دیکەشدا دەست ئەوکەون بۆ نموونە: فاسۆلیا، نیسک و سۆیا.

تا بۆتان ئەکرێ شەکر و خوێ بەکار مەهێنن

ئەگەر حەز ئەکەن تەندروستیی مێشکتان بەرز کەنەوە و خێرایی پیربوون خاو بکەنەوە، تا ئەو شوێنەی ئەتوانن خۆتان لە خواردنی شەکر و خوێ بپارێزن. ئەم دوو خۆراکە جگە لە فشاری خوێن و ئازارەکانی دڵ، هۆکارێکی سەرەکین بۆ تووشبوون بە ئەلزایمەر.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved