5/1/2020 04:46 PM

مێژوو - شەڕی دووهەمی "بۆئێر"


"شەڕی دووهەمی بۆئێر" شەڕێک بوو لە نێوان "ئیمپراتۆری بەریتانیا" و ناوچەی "بۆئیر" و کۆماری "ئافریقای باشور" و ناوچەی ئازادی "ئۆرەنج" و هۆکاری شەڕەکەش لەسەر دەسەڵاتی  ئیمپراتۆر بوو بەسەر "ئەفریقای باشور"ـدا. ئەم شەڕە هەروەها بە شێوەیەکی بەربڵاو بە ناوەکانی "شەڕی بۆئێر" و " شەڕی ئانگلۆ- بۆئێر" یان "شەڕی ئەفریقای باشور"ـیش ناوئەبرێت. سەرەتای شەڕ کە لە لایەن "بۆئێر"ـەوە دەستی پێکرد زۆر سەرکەوتووانە بوو هەرچەند دواتر "بەریتانیا" هێزی پشتیوانی نارد بۆ یارمەتی‌دانی سۆپای خۆی، بەڵام ئەم شەڕە بۆ ماوەی چەندین ساڵ درێژەی هەبوو و پارتیزانەکانی "بۆئێر" زۆر بوێرانە و نەترسانە شەڕیان ئەکرد، بەڵام دواتر بەهۆی کردەوەی تووندتیژی "بەریتانیا" و هێرشی بێ‌ بەزییانەی "بەریتانیا" بۆ سەر "بۆئێر"، ئەم وڵاتە ناچار بوو لەگەڵ "بەریتانیا" لە سەر میزی دانووستان دانیشێت.
شەڕەکە بە بڕوا بەخۆیی سۆپای "بەریتانیا" و نائامادە بوونیانەوە دەستی پێکرد. "بۆئێر"ـەکان ئامادە بوون و هەروەها لە باری چەک و تەقەمەنیشەوە زۆر پڕچەک بوون و یەکەمین هێرشەکانی خۆیان کردە سەر ناوچەکانی "بیزیگینگ" و "کیمبرلی" و " ماهیکینگ" لە سەرەتاکانی 1900 توانییان لە هەندێک شەڕی گرنگ وەکوو شەڕی "کۆلێنسۆ" و " ماگرسفۆنتین" و "ستۆمبێرگ"ـدا سەرکەون. سۆپای "بەریتانیا"ـش بە حەپەساوییەوە سەرباز و سۆپای زۆریان ڕەوانە کرد و خۆڕاگرییان کرد. ژێنراڵ "رێدڤێرس بۆلێر" لەسەر ئیش لابرا و  لە شوێنی ئەو "لۆرد رابێرت" و لۆرد کیتچێر" دانرا. ئەم دووانە توانییان هەندێک لەو شارانە کە ئابلۆقە درابوون رزگار بکەن و توانیشیان هێرش ببەنە سەر دوو شاری "کۆماری بۆئێر" لەکۆتایی ساڵی 1900ـدا. نمایشی سەربازی "بەریتانیا" هێندە بەهێز بوو کە وڵاتی "بۆئێر" لەبەر ئەوەی وڵاتەکەیان خاپور نەبێت هیچ خۆڕاگرییەکیان نەکرد. لەم نمایشەدا نزیکەی 400000 سەربازی "بەریتانی" بەشدارییان کرد.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved