6/1/2020 02:17 PM

یۆڤانتۆس بەتەمایه "ئەمرە جان" لەگەڵ یاریزانێکی یانەی بایەرن میونشەن بگۆڕێتەوە

 

پێدەچێ جیابوونەوەی "ئەمرە جان" یاریزانی ئەلمانی یانەی یۆڤانتۆس لەوەرزی زستاندا یەکلا بووبێتەوە و یۆڤانتۆس ئیتر حەزی لە بەردەوام بوون لەگەڵ ئەم یاریزانه نییە. "ئەمرە جان" لە هاوینی 2018ـدا وەکو یاریزانی ئازاد لە لیڤەرپۆلەوە هات بۆ شاری تۆرین. لە وەرزی یەکەمدا ئەم یاریزانه جێی سەرنجی "مەکس ئالگری" راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بوو، بەڵام بە دەست لەکارکێشانەوەی ئەم راهێنەرە و هاتنی "مائۆریتسیۆ"، ئەم یاریزانه بەکەمی لەیارییەکاندا بەشداری ئەکرد و تەنانەت ناویشی نەرۆیشتە ناو لیستی "بیانکۆنری" بۆ لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا.


بەڵام وەشانی ئیتاڵی سایتی "گۆڵ" باس لەوە ئەکات کە یۆڤانتۆس خوازیاری گۆڕینەوەی "ئەمرەجان" لەگەڵ "تیاگۆ"ـیە، واتە یاریزانی یانەی بایەرن میونشەن. لەم رۆژانەی دواییدا هەندێک هەواڵ سەبارەت بە راکێشانی "ئەمرەجان" لەلایەن یانەگەلێکی وەکوو یایرن میونشەن و دۆرتمۆندەوە بڵاو بۆتەوە و پێدەچێ یۆڤانتۆس بەتەمایه بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە یانەی بایەرن حەزی لە کڕینی ئەم یاریزانەیە، هەلومەرجی پێویست بۆ بەشداری "تیاگۆ" دابین بکات.
بەپێی هەواڵەکانی ئەم سایتە، دانوستانی نێوان ئەم دوو یانەیە دەستی پێکردووە و ئەگەری جێبەجێ بوونی ئەم گواستنەوەیە لەوەرزی زستاندا هەیە. "مائۆریتسیۆ ساری" داوای لە بەرێوەبەرانی یۆڤانتۆس کردووە دوو یاریزان بەم یانەیەوە زیاد بکەن و چونکە ئەگەری پەیوەست بوونی "پۆل پۆگبا" بە یۆڤانتۆسەوە کەمە، باشترین بژاردە "تیاگۆ"ـیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved