6/1/2020 10:24 PM

باینجانی برژاو كێش داده‌به‌زێنێت

زۆرن ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن كێشیان دابه‌زێنن و چه‌ندین رێگه‌ ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام زۆریان نازانن باینجانی برژاو رێگایه‌كی باش و گونجاوه‌ بۆ دابه‌زینی كێش، چونكه‌ چه‌ندین ریشاڵی به‌سوودی تێدایه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری، هه‌روه‌ها ئه‌و ریشاڵیانه‌ چه‌ندین مادده‌ی سوودبه‌خش بۆ جه‌سته‌ راده‌كێشن.

باینجان مادده‌ی به‌كتینی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی رزگاربوون له‌ چه‌ندین چه‌وری ناو جه‌سته‌، هاوكات ده‌بێته‌ هۆی رزگاربوونی جه‌سته‌ له‌ ئاو و  خوێی زیاده‌.

بۆ ئاماده‌كردنی پێویستت به‌ باینجان و ته‌ماته‌و بیبه‌ری سه‌وزو كه‌وچكێك رۆن و سیر هه‌یه‌، باینجانه‌كه‌ بكه‌ره‌ فرنه‌وه‌ تا ده‌برژێت، پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆی پێدا بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی نه‌گۆڕێت، دواتر كه‌مێك خوێ و زه‌یتی زه‌یتونی پێدا بكه‌، دواتریش كه‌ره‌سته‌كانی تری تێكه‌ڵ بكه‌، به‌مه‌ش ئاماده‌ی ده‌كه‌یت بۆ خواردن.

خاك - س: اخبار الان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved