7/1/2020 03:20 PM

10گەرمترین وڵاتی جیهان

ئەگەر لەو کەسانەن کە حەزتان لەکەشوهەوای گەرم نییە لەوانەیە خوێندنەوەی ئەم بابەتەتان پێخۆش نەبێ. لەسەرانسەری جیهاندا کۆمەڵێک وڵات هەن کە گەرمترین کەشوهەوایان هەیه و ئێمە بەتەماین لەم بابەتەدا 10 دانە لەم وڵاتانه بە ئێوە بناسێنین. هاوینی چاوەڕواننەکرای "نیۆئینگلەندا" پەیوەندی بەم وڵاتانەوە نییە و ئەگەر لاتان وایه کەناری رۆژاوایی (West Coast) یان ئەمریکا کە هاوینان زۆر گەرم ئەبێ و ئەکرا لەم لیستەدا جێگیر بن، ئێوە هەڵەن.

مەکسیک
ئەگەرچی سەرجەم خاکی مەکسیک پێکنەهاتووە لە دەشتی وشک و بێ باران، بەڵام ئەو شوێنە وشکانه وەکوو گەرمترین شوێنی جیهان پێناسە کراون.

سوودان
تۆمارکردنی پلەی گەرمای 50 دەرەجە لە سوودان بابەتێکی سەرسوڕهێنەر نییە. ئەم ژومارەیه بەرزترین پلەیەکە کە بۆ کەشوهەوای ئەم وڵاته تۆمار کراوە.

سۆمالی

پلەکانی گەرما لە سۆمالی هەندێک جار لە 37 دەرەجەش تێپەڕ بووە.

هیند
پلەکانی گەرما لە هیند لەناکاو گەیشته 50 دەرەجە و هاووڵاتیانی تووشی کێشە و گرفتێکی زۆر کردووە.

عومان

پلەکانی گەرما لەم وڵاتە گەیشتۆتە 49 دەرەجه و ئەوە بەرزترین ئاستی گەرمایه لەم وڵاتەدا.

عێڕاق

پلەکانی گەرما لە عێڕاق تا ئاتی 55/4 دەرەجە بەرز بۆتەوە. لەم گەرمایەدا کەس حەزی لە دەرەوە نییە.

جەزائیر

پلەکانی گەرمان لەم وڵاتەش 37 دەرجەی تێپەڕ کردووە.

سعودیا

پلەکانی گەرما لەم وڵاته 49 دەرەجەیە و لە 2010ـدا ئەم ژمارەیه تا 52 دەرەجەش بەرز بۆوە.

ئەسیوبیا
ناوچەی "دالۆل" لە ئەسیوبیا یەکێک لە گەرمترین شوێنەکانی گۆی زەوییە کە نێوەندی پلەکانی گەرما لەم ناوچەیە 34/5 دەەجەیە و لەهاویندا لە 37 دەرەجەش تێپەڕ ئەبێت.

لیبیا

بەرزترین پلەی گەرما لە لیبیا 57/8 دەرەجەیە و ئەم گەرمایە بۆ پێست زۆری زیان هەیه. وێناکردنی وەها گەرمایەک زۆر سامناکە.

 

سەرچاوە: 10mosttoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved