7/1/2020 03:46 PM

مرۆڤە دەسکردەکەی سامسۆنگ خرایە روو!

STAR Labs کە بەشێکە لە گەورەکۆمپانیای سامسۆنگ، بەشێوەی فەرمی پرۆژەی سەرسوڕهێنەری "مرۆڤی دەسکرد"ـی خستە روو. لە پرۆژەی "Neon"ـدا لەگەڵ مرۆڤگەلکێک رووبەڕووین کە کۆمپیتەر دروستی کردوون و لەگەڵ مرۆڤی راستی زۆر هاوشێوەن. لە ئێستادا ناتوانین سەبارەت بە کارکردی ئەم مرۆڤه دەسکردەی سامسۆنگ قسە بکەین، چونکە چەندین وێنەی فەرمی لەم مرۆڤه خراوەتە بەردەستی میدیاکان. بەرپرسی STAR Labs، بەڕێز "پاراناڤ میستری" سەبارەت بە پرۆژەی "نیئۆن" رایگەیاندووە:
نیئۆن شێوەیەکی نوێیە لەژیان. کارکردی ئەم مرۆڤه دەسکردانه لە جیهانی واقعدا دەسنیشان ناکرێت. هەر کام لەم مرۆڤانه لەلایەن کۆمپیتەرەوە دروست کراون و ئەتوانن لەگەڵ یەکتری قسە بکەن. بەپێی راگەیەندراوی STAR Labs، ئەم مرۆڤانه ئەتوانن هەست و هۆشی خۆیان نمایش بکەن. لەڕاستیدا ئەم مرۆڤانه توانای بەرهەمهێنانی هەست و هۆشی نوێیان هەیە.
ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندووە کە لەداهاتوودا ئەکرێ ئابونەی ئەم مرۆڤانه بکڕیت و بۆ کۆمەڵێک کار بۆ نموونه: راوێژکاریی ئابووری و تەندروستی، بێژەری هەواڵ و تەنانەت ئەکتەری سینەما بەکاری بهێنیت. مرۆڤگەلی CGI لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنێکی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە و ئەگەر STAR Labs بتوانێت ئەم مرۆڤە دەسکردانەی خۆی زیاتر لە عەرزی واقع و راستی نزیک بکاتەوە، رادەی بەکارهێنانیان بەرز ئەبێتەوە.

 

سەرچاوە: theverge

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved