7/1/2020 04:17 PM

هۆکارەکانی زەردبوونی زمان

زەردبوونی زمان بەگشتی کێشەیەکی مەترسیدار نییە و بە رەچاوکردنی کۆمەڵێک ئامۆژگاری تەندروستی چارەسەر ئەبێت. بەڵام هەندێک جار نیشانەی ئازارێکی تایبەتە بۆ نموونه ئازاری زەردوویی و ئەبێ سەردانی پزیشک بکەن. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە ئاشنا ئەبین.

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ تەندروستی دەم و ددان بەکاردێن

ئەو بەرهەمانەی کەوا بۆ پاککردنەوەی دەم و ددان بەکاردێن بۆ نموونه هەویری ددان، بریتین لە مەوادێک کە ئەبنه هۆی وشک بوونی ددان، زیان گەیشتن بە خانەکانی زمان و گۆڕانی رەنگەکەی. پراکسید، ئۆکالیپتۆس، تیمۆل، مێنتۆل و کحول و... بەشێک لەم مەوادانەن.

پشتگوێ خستی تەندروستی دەم و ددان

پاککردنەوەی ددان بە فڵچەی ددان ئەبێتە هۆی لەناوچوونی بەکتریاکان، کەوابوو ئەگەری دروستبوونی زەردی لەسەر زمان کەم ئەبێتەوە.

جگەرەکێشان

جگەرەکێشان ئەبێته هۆی لەناوچوونی خانەکانی زمان و دروستبوونی کەلێن لە زماندا و ئەگەری گیر کردنی ئەو خواردنانەی وا ئەیخۆن لەم کەلێنانەدا بەرز ئەبێتەوە. ئەم دەنکە وردانه کەم کەم گەندەڵ ئەبن و زمان بەرەو زەردی ئەبەن.

زمانی رەش

دیاردەی زمانی رەش دیاردەیەکی باوە کە نیشانەکانی شێرپەنجەی نییە. بەهۆی ئەم کێشەیەوە مایکرۆبەکان لە دەمدا پەرە ئەستێنن و زمان رەق ئەبێت. لەم کێشەیەدا زمان رەش ئەبێت بەڵام لەوانەیه ئەم رەنگه رەشە ببێته زەرد یانخود سەوز. بۆنی ناخۆشی دەم و هەست بە رشانەوە کردن بەشێک لە دواهاتەکانی ئەم کێشەیەن.

ئیگزێما و لاوازبوونی سیستەمی بەرگری

لاوازبوونی سیستەمی بەرگری ئەگەر ببێته هۆی ئیگزێما، مەجالی پەرەسەندن بە بەکتریاکانی ناو دەم ئەدات. ئەنجامی ئەم پەرەسەندنە زەردبوونی زمانه. بەپێی توێژینەوەیەک کە 2017 ئەنجام درا لە هەر 35 کەسێک کە زمانیان زەرد ببوو، 32 کەسیان تووشی ئێگزێما هاتبوون.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved