7/1/2020 06:34 PM

کەسایەتییەکان - جەمال عەبدول ناسر


"جەمال عەبدول ناسر حسێن" دووهەمین سەرۆک کۆماری "میسر" بوو کە لە ماوەی ساڵەکانی 1954 تا کاتی مردنی واتە تا ساڵی 1970 کەسایەتی یەکەمی "میسر" بوو. "ناسر" بووە رێبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە بۆ تێکشکاندنی سیستەمی پاشایەتی و پاش ئەوەش سیاسەتەکانی بۆ چاکسازی توانی لە ساڵەکانی داهاتوودا تا دوورترین شوێنەکان ناوبانگ دەر بکات.  لە ساڵی 1954ـدا هەوڵێک درا بۆ تێرۆر کردنی لە لایەن رێكخراوەی "ئیخەوان موسلمین"ـەوە و "ناسر"ـیش ئەم رێکخراوەیەی تەمێ کرد و سەرۆک کۆمار "محەمەد نەقیب"ـیشی خستە زیندانی ژوورەکەیەوە و ئۆفیسەکەی ئەوی داگیرکرد. لە ساڵی 1956ـدا "ناسر" بەشێوەی فەرمی بۆ سەرۆک کۆماری "میسر" هەڵبژێردرا.
خۆشەویستی و ناوبانگی "ناسر" لەناو "میسر" و باقی وڵاتانی عەرەبی، پاش سیاسەتی ناسیۆنالیستی ئەو سەبارەت بە کاناڵی "سویس" و پاش چارەسەر کردنی "کێشەی سویس" حاشا هەڵنەگر بوو. "ناسر" پاش ئەوە داوای کرد کە یەکیەتییەکی "پان عەرەبی" لەژێر دەسەڵاتی ئەودا ساز ببێت و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە ماوەی ساڵەکانی 1958 تا 1961ـدا یەکیەتی کۆماری عەرەب بۆنیاد بنرێت و لەگەڵ "سوریا" یەکبگرن. "ناسر" هەندێک سیاسەتی سۆشیالیستی و چاکسازی مودیرنی لەناو "میسر"ـدا بەڕێوە برد. سەرەڕای ئەوەی سیاسەتی "پان عەرەبی" ئەو ناچار کرا لە ساڵی 1963ـدا پاشەکشێ بکات، بەڵام لایەنگرانی "ناسر" لە چەندین وڵاتی عەرەبی توانییان دەسەڵات بەدەستەوە بگرن و هەر ئەمەش ئەوی لە شەڕی ناوخۆی باکوری "یەمەن" و دواتر لە شەڕی ساردی وڵاتانی "عەرەبی" گلاند. "ناسر" دووهەمین خولی سەرۆک کۆماری خۆی لە 1965ـەوە دەست پێکرد واتە ئەو کاتەی کە گشت رکابەرەکانی دەسیان لە بەشدار بوون لەم هەڵبژاردنەدا کێشاوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved