7/1/2020 06:47 PM

ناساندنی وڵاتان - ئەڵمانیا


"ئەڵمانیا" یان بە شێوەی فەرمی " کۆماری فێدراڵی ئەڵمانیا" وڵاتێکە لە ناوەند و رۆژئاوای "ئەوروپا"ـدا و لە نێوان "باڵتیک" و دەریای باکوور لە باکوورەوە و لە لایەن باشوورەوە تا نزیکەی "ئاڵپ" و رووباری "کۆنستانس" سەقامگیر بووە. وڵاتەکانی جیرانی بریتین لە  "دانیمارک" لە باکوورەوە و "پۆلەندا" و "کۆماری چیک" لە رۆژهەڵاتەوە و لە باشورەوە جیرانی "نەمسا" و سویس"ـە و لە باشو،ری رۆژهەڵاتییەوە جیرانی "فەڕەنسا"ـیە و لەرۆژئاواوە جیرانی " لوکسێنبێرگ" و" بەلجیک" و "نەرویج"ـە. "ئەڵمانیا" بریتییە لە 16 ویلایەت و مەودای 357386 کیلۆمەتری چوارگۆشەی داگیر کردووە و لە باری کەش هەواوە خاوەنی هەوایەکی جۆراوجۆرە و گشت وەرزەکان لەم وڵاتەدا بە باشی و جوانی خۆیان دەردەخەن. بە جەماوەرێکی نزیکەی 83 ملیۆن کەسەوە دووهەمین وڵاتی قەرەباڵغی ئەوروپایە پاش وڵاتی "روسیا" "ئەڵمانیا" وڵاتێکە کە لە باری جۆگرافییەوە بەربڵاوە و پایتەختەکەی شاری "برلێن"ـە بەڵام یەکێک لە بەناوبانگترین شارەکانی لەباری ئابوورییە شاری "فرانکفۆرت"ـە کە بە بۆنەی فڕۆکەخانە قەرەباڵغەکەیەوە زۆر بەناوبانگە. گەورەترین شاری "ئەڵمانیا" ناوی "رۆر"ـە و جگە لەوەش شارە بانەوبانگەکانی دیکەی "ئەڵمانیا" بریتین لە : هامبۆرگ، مۆنیخ، کۆلۆن، شتۆتگارت، دۆسێڵدۆرف، لایپزیگ، برێمێن، درێسدن، هانۆڤێر و نوورێمبێرگ.

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved