8/1/2020 04:25 PM

داهاتی سەیروسەمەرەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە سوپەر جامدا!

ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم ڕووبەڕوبونەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە دەست پێدەکات و چوار یانەی زەبەلاحی ئیسپانیا بەشداری تێدا ئەکەن.
لەم وەرزەدا جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە ئەنجام ئەدرێت و شێوازێکی نوێ لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە پەیڕەو ئەکرێت، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤالێنسیا بەشداری تێدا ئەکەن.
یانەی بەرشلۆنە وەک پاڵەوانی لالیگا و ڤالێنسیا وەک پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید وەک دووەم و سێیەمی خولی ئیسپانیا بەشدارن و ڕووبەڕوبونەوەکان بەشێوازی یەک بردنەوە ئەنجام ئەدرێن.

ڕۆژنامەی مارکا لەڕووی داراییەوە ئاشکرای کردووە، بەپێی ڕێکەوتنی یانە بەشدارەکان، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە تەنها بە بەشداریکردنیان بڕی 8 ملیۆن یورۆ بەدەست دەهێنن و لە حاڵی چنینەوەی نازناوەکەدا ڕێژەی پارەی بەدەستهاتوو بۆ 12 ملیۆن یورۆ بەرز ئەبێتەوە، لەبەرامبەردا یانەکانی ڤالێنسیا و ئەتلەتتیکۆ مەدرید لە حاڵی چنینەوەی نازناوەکەدا بڕی هەشت ملیۆن یورۆ بەدەست ئەهێنن، ئەوەش ناڕەزایی هەردوو یانەکەی لێکەوتۆتەوە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، کۆی خەرجیی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە 45 ملیۆن یورۆیە و ئەو پارەیە بەشێوەی پاداشت و بەچەند ڕێگەیەکیتر پێشکەشی یانە بەشدارەکان ئەکرێتەوە، کە ئەوەش لەنارەزایی یانەکانی ڤالێنسیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید کەم ئەکاتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved