8/1/2020 05:10 PM

رێکەوتی بەڕێوەچوونی خەڵاتە سینەماییەکانی 2020

خەریکین کەم کەم لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆسکار و بەفتا باقی خەڵاتە سینەماییەکانی دیکە لە 2020ـدا نزیک ئەبینەوە. ساڵی 2019 ساڵێکی پڕ پیت و بەرەکەت بوو بۆ جیهانی سینەما و لە یەکەم رۆژەکانی 2020ـەوە دەسکەوتەکانی ئەمساڵە لەچوارچێوەی بۆنه و ئاهەنگ و رێوڕەسمەکاندا دیاری ئەکرێت. هەروەک ئاگادارن خەڵاتی گۆڵدن گلابی 2020 بەڕێوەچوو و لەدرێژەدا بەتەماین لەگەڵ گرنگترین خەڵاتە سینەماییەکانی وەرزی پێشکەشکردنی خەڵاتی سینەما ئاشنا ببین.

خەڵاتی بژاردەی رەخنەگرانی فیلم: 12ـی ژانویە
ئەم خەڵاتە لەلایەن ئەنجومەنی رەخنەگرانی فیلمەوە بەڕێوە ئەچێت کە دەنگی زیاد لە 300 رەخنەگری تەلەفیزیۆنی، رادیۆیی و ئۆنلاینه. 25ـەمین خولی ئەم ئاهەنگە سینەماییە بەپێشکەشکاریی "تای دیگز" ئەستێرەی فیلم و تەلەفیزیۆن و شانۆ بەڕێوە ئەچێت. ئەم رێوڕەسمە 12ـی ژانویە کاتژمێر 7ـی ئێوارە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CWـەوە بڵاوئەبێتەوە.

خەڵاتی ئەنجومەنی ئەکتەران(SAG): ١٩ـی ژانویە
ئەم خەڵاتە هەموو ساڵێک لەلایەن ئەنجومەنی ئەکتەرامی فیلمەوە کە نوێنەری زیاد لە 160,000 ئەکتەری سینەما و تەلەفیزیۆن، رۆژنامەوان و کەسایەتییە ناسراوەکانی بواری فەرهەنگ لە سەرانسەرری جیهانه بەڕێوە ئەچێت. جیاوازی نێوان ئەم رێوڕەسمە لەگەڵ باقی رێوڕەسمە سینەمانییەکانی دیکە ئەوەیە کە تەنها تەرکیز ئەخرێتە سەر تواناییەکانی ئەکتەر و هیچ خەڵاتێک بۆ کۆی گشتی فیلمەکان و دەرهێنەرەکان دابین ناکرێت.

رێوڕەسمی بەفتا/ BAFTA: ٢ـی فێبریە
خەڵاتەکانی ئەکەدمیای فیلمی بەریتانیا ناسراو بە (BAFTA) لەلایەن ئەکادمیای هونەرەکانی فیلم و تەلەفیزیۆنی بەریتانیاوە بەڕێوە ئەچێت و لەوێدا باشترین فیلمەکان، دراماکان و کەسایەتییە سینەمایی و تەلەفزیۆنییەکانی ساڵی رابردوو خەڵات ئەکرێن. کاندیداکانی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە لە 7ـی ژانویەدا رائەگەیەندرێن.

خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2020: 9ـی فێبریە
خەڵاتی ئۆسکار بە گرنگترین خەڵاتی بواری سینەما دێتە ئەژمار. ئەم رێوڕەسمە لەلایەن ئەکادمیای زانست و هونەر و لە هۆڵی "دالبی تیئاتر"ـی هۆلیوود لەشاری لۆس ئانجلێسی ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوە ئەچێت. هێشتا کاندیداکانی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دیاری نەکراون. ئەم رێوڕەسمە ساڵی رابردوو پێشکەشکاری نەبوو و پێدەچێ ئەمساڵی هەر بەم شێوەیە بێت. رێوڕەسمی خەڵاتی ئۆسکار کاتژمێر 6:30ـی ئێوارەی 9 فێبریه بەڕێوە ئەچێت و بەشێوەی راستەوخۆش لە کەناڵی ABCـیەوە بڵاوئەبێتەوە.

 

سەرچاوە: screenrant

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved