8/1/2020 10:50 PM

ناساندنی وڵاتان - فەڕەنسا


"فەڕەنسا" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری فەڕەنسا" وڵاتێکە کە خاکەکەی پێکهاتووە لە ناوچەی سەرەکی "فەڕەنسا" لە رۆژئاوای "ئەوروپا" و چەندین ناوچەی دیکە کە دوورتر و بەشێوەیەک جیا لەم ناوچە سەرەکییەن. ناوچەی ناوەندی و سەرەکی "فەڕەنسا" لە دەریای مەدیتەرانەوە تا کەناڵی "بەریتانیا" و دەریای باشوور ئەگرێتەوە و لە "رووباری راین"ەوە تا دەریای ئاتلانتیک" ئەڕوات. لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە هاوسنوورە لەگەڵ "بەلجیک" و "لاکزامبوورگ" و "ئەڵمانیا" و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "سوید" و ئیتاڵیا" هاوسنوورە و لە باشوورەوە لەگەڵ  "ئاندۆرا" و "ئیسپانیا" جیرانە. بەشی دەرەوەیی وڵاتی "فەڕەنسا" بریتییە لە "گوانای فەڕەنسا" لە "ئەمریکای باشووری" و چەندین دورگە لە "ئەتلانتیک" و "ئوقیانوسی ئارام" و "دەریای هیندستان". ئەم وڵاتە کە لە 18 شوێنی لێکدابڕاو پێکهاتوو بەسەر یەکەوە ناوچەیەک بە بەرینایی 64381 کیلۆمەتری چوارگۆشە دەگرێتەوە و جەماوەرەکەشی نزیکەی 67.02 ملوێن کەسە. "فەڕەنسا" یەکەیەکی نیوە سەرۆک کۆمارییە کە پایتەختەکەی " پاریس"ە  گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە و لە هەمان کاتیشدا سەرەکی ‌ترین شوێنی کەلتوری و هونەری و بازرگانی "فەڕەنسا"ـیە. شارە گەورەکانی‌ تری "فەڕەنسا" بریتین لە " لیۆن" و "مارسێی" و "بۆرداکس" و "لیلی" و "نایس". "فەڕەنسا" کە وڵاتێکی زۆر پرژ و بڵاوە و زۆربەی ناوچەکانی لێک دوورن هەر بەو هۆیە نزیکەی دوازدە کاتژمێری فەرمی هەیە.
لە سەردەمی "ئاسن"ـدا ئەو شوێنەی کە ئێستا شاری گەورەی "فەڕەنسا"ـیە شوێنی نیشتەجێ بوونی جەماوەری "گاڵ" و خەڵکی "سێلتیک" بوو.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved