9/1/2020 01:53 PM

لە یەكەم هەنگاوی لە وەرزی نوێدا تووشی شكست بوو

ماریا شاراپۆڤای ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی لە یەكەم هەنگاوی لە ساڵی نوێ دووچاری شكست هات و لە قۆناغی یەكەمەوە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی بریسبین كرد.
شاراپۆڤا ساڵی رابردوو بەهۆی پێكان لە قۆڵیدا بەشداری چەند پاڵەوانێتییەكی كەمی كرد و دوای چاكبوونەوەشی لە پێكانەكەی چاوەڕێی سەرەتایەكی بەهێزی لێدەكرا بەڵام لە یەكەم یاری ساڵی نوێ دووچاری شكست هات.
شاراپۆڤا لە پاڵەوانێتی بریسبین روبەڕوی جێنیفەر برادی ئەمریكی بۆوەو یارییەكەش بە 2 كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك بەسوودی یاریزانە ئەمریكیەكە كۆتایی هات.
لە كۆمەڵەی یەكەمی یارییەكە شاراپۆڤا بە ئاستی بەرز دەركەوت و توانی 6-3 سەركەوتن تۆماربكات.
بە پێچەوانەوە لە كۆمەڵەی دووەم یاریزانە ئەمریكیەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵی یارییەكەی كردو 6-1 سەركەوتنی نووسیەوە.
لە كۆمەڵەی سێیەم و یەكلایی كەرەوەش یارییەكە ركابەری بەهێزی بەخۆوە بینی و هەردوو یاریزان بە 6 گێم یەكسانبوون، لە تای برێكیشدا جێنیفەر باشتر دەركەوت و توانی 7-4 سەركەوتن بنووسێتەوەو یارییەكە بەسودی خۆی یەكلایی بكاتەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved