9/1/2020 02:20 PM

لیختەن ئیشتاین؛ وڵاتێکی بچووک لەناو دڵی شاخەکانی ئاڵپدا

"لیختەن ئیشتاین" وڵاتیکی بچووکی ئەوروپایە و لەگەڵ سویسڕا و نەمسا سنووری هاوبەشیان هەیه. ئەم وڵاته دووهەمین وڵاتی ئەوروپییە کە کەمترین گەشتیار رووی تێدەکا و رێژەی دانیشتوانەکەی تەنها 38هەزار کەسە. رووبەری ئەم وڵاتە 160 کیلۆمەتر دوجایە، واتە جار بچووکتر لە شاری لۆس ئانجێلێس. ئەم وڵاتە کە لە 1868ـەوە بێ لایەنی هەڵبژارد، تەنها میرنشینێکی ئەلمانییە کە لە 1871ـدا پەیوەست نەبوو بە ئیمپراتۆریەتی ئەلمانەوە و هەر لەو کاتەوە هێزی سەربازی نییە و لە ساڵی 1919ـەوە سویسڕا بەرپرسایەتی سیاسەتی دەرەوەی  لیختەن ئیشتاینی گرتە ئەستۆ  و شازادە "هانس ئادامی سێهەم" بوو بە جێگرەوەی باوکی. لە ئێستادا سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتە پەرلەمانییە کە ئەندامانی ئەم پەرلەمانه 25 کەسن و شێوەی حوکمڕانی بەپێی "دیموکراسی راستەوخۆ"ـیە


 ئەم وڵاتە فڕۆکەخانەی نییە و رێژەی دانیشتوانی گەورەترین شارەکەی واته شاری "شان" 6هەزار کەسە. بەڵام سەرەڕای ئەم رووبەرە بچووکە، داهاتی نەتەویی بۆ هەر هاووڵاتییەک لە لیختەن ئیشتاین 165,028 دۆلارە، واتە دووەمین داهاتی بەرزی نەتەوەیی لە جیهاندا. دەگوترێ ئەم وڵاتە قەرزداری هیچ وڵاتێکی دیکە نییە.
لیختەن ئیشتاین کە ناوە فەرمییەکەی میرنشینی لیختەن ئیشتاینە، وڵاتێکی زۆر بچووکە لە نێوان نەمسا و سویسڕادا. زمانی فەرمی ئەم وڵاتە ئەلمانییە و جگە لە هاووڵاتیانی لیختەن ئیشتاینی، رێژەیەک لە هاووڵاتیانی نەمسایی و سویسڕایی لەم وڵاتەدا ئەژین. زۆربەی بیانییەکان هێزی کاری ئەم وڵاتەن و هەموو رۆژێک پاش کۆتایی ئیش و دەوامی رۆژانه ئەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.


شان (Schaan) گەورەترین شاری لیختەن ئیشتاینە و لەگەڵ پایتەختی ئەم وڵاتە واته "وادۆز" 20 کیلۆمەتری مەوادا هەیە. رێژەی دانیشتوانی پایتەخت 5400 کەسە. لیختەن ئیشتاین تەنها وڵاتی جیهانه کە 100٪ لە کوێستانی ئاڵپدا هەڵکەوتووە و بەگشتی ناوچەیەکی ساردە. نزمترین شوێنی ئەم وڵاتە تەنها 1400 مەتر لە سەرووی ئاستی دەریاوەیە.
ئەم وڵاتە لە 2018ـدا 85,000 گەشتیار رووی تێکردووە و تا ئەم دواییانە لە رووی گەشتیارییەوە لەئاستێکی نزمدا بوو تا ئەوەیکە جێگای خۆی دا بەم وڵاتی سەن ماریۆ و یەک پلە بەرز بۆوە. تەنها کەسی دەوڵەمەندی ئەم وڵاتە بچووکە کەسێکە بەناوی "کریستۆف زیلەر" کە داراییەکەی 3/1ملیار دۆلارە و خاوەنی نیوەی داهاتی نەتەوەیی لیختەن ئیشتاینە. ئایینی فەرمی ئەم وڵاته کرستیانییە کە 87٪ـیان کاتۆلیک و باقییەکەیان پرۆتێستانن.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved