9/1/2020 02:26 PM

پێنج باشترین یاریزانی جیهان لە روانگەی نەیمارەوە

نەیمار داسیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان، لەچاوپێکەوتنێکدا باشترین ئەو یاریزانانە دیاری دەکات کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بەرازیلی نین و ناوی کرستیانۆی پورتوگالی ناهێنێت.
نەیمار چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پێگەی دیفێنسا سەنتڕاڵی ئیسپانی ئەنجام ئەدات و لەیەکێک لەوەڵامەکانیدا ئاماژە بە بەرازیلییەکانی یانەی مەدرید ئەکات و ئەڵێت: ڤینیسیۆز جونیۆر" و "رۆدریگۆ گوس" دوو یاریزانی کوالیتی بەرزن، پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ خۆگونجاندنی باشتر و دڵنیام ئەزمون بەدەست ئەهێنن، لە داهاتوودا بەرەوپێش ئەچن و زۆر باشتر لەئێستا نمایشی تواناییەکانیان ئەکەن”.
هەروەها ئەڵێت: هەردوو یاریزانەکە خاوەنی تایبەتمەندیی ناوازەن، هیوادارم بەهەمان گڕوتینەوە بەردەوامبن و خۆیان نەدەن بەدەستەوە، ئاسان نییە لە یانەیەکی وەک ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بگەیتە ئاستێکی لەم چەشنە، بەڵام ئەوان هەنگاویان ناوە.
سەبارەت بەو یاریزانانەی کە لەژیانی وەرزشییدا خەونی بینیوە لەگەڵیاندا یاریی بکات، نەیمار ڕایدەگەیەنێت: یاریزانی گەورە زۆربوون خەونم بینیوە یارییان لەگەڵدا بکەم، لەنمونەی ڕۆماریۆ و ڕۆناڵدۆی بەرازیلی، زینەدین زێدان و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ.
لەکۆتاییشدا باشترین ئەو یاریزانانە دیاری دەکات کە خاوەنی ڕەگەزنامەی بەرازیلی نین و ئەڵێت : "لیۆنەل میسی و لویس سوارێز و کیلیان ئومباپە و پۆل پۆگبا  و ئیدین هازارد".
سەبارەت بە باشترین یاریزانانی سەردەمی ڕابردووش لەوەڵامدا دەڵێت : ژاڤی هێرناندێز و فرانک لامپارد و ستیڤن جێرارد و دەیڤید بێکهام و تێری هێنری.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە نەیمار لەناو یاریزانەکاندا بەهیچ شێوەیەک ناوی کرستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ناهێنێت، کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی سەردەم و پەیوەندیەکی باشیشیان لەگەڵ یەکتر هەیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved