9/1/2020 07:30 PM

ئەگەر بەتەمای دابەزاندنی کێشی جەستەتانن ئەم خاڵانە لە گوێ بگرن+وێنە

دابەزاندنی کێش لەئێستادا کە قەڵەویی بەشێوەیەکی سەیروسەمەرە خەریکە زیاد ئەکات زۆر پێویستە. رجێم کردن یەکێک لە شێوازەکانی دابەزاندنی کێشی جەستەیە، بەڵام پێویست نییە زەخت بخەنە سەرخۆتان و تەنها یەک خواردنی تایبەت بخۆن. لەدرێژەدا چەند خاڵ ئەخەینە روو کە ئەتوانێ لەم پرۆسەیەدا یارمەتیدەرتان بێت.

هەموو رۆژێک لانیکەم 9 پەرداخ ئاو بخۆنەوە


سەرەتا ئەوەیکە 30 خولەک بەر لە هەر ژەمە خواردنێک یەک پەرداخ ئاو بخۆنەوە. بەپێی توێژینەوەکان ئەنجامدانی بەردەوامی ئەم کارە ئەبێته هۆی خێرایی پرۆسەی دابەزاندنی کێش لەماوەی 3 مانگدا. واباشە پیاوان 12 پەرداخ و ژنان 9 پەرداخ ئاو بخۆنەوە.

ئەو خواردنانه بخۆن وا "فایبەر"ـی تێدایە


ئەم مادەیە جگە لە دابەزاندنی کێش بەرگری ئەکات لە تووشبوون بە ئازارەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە. بەپێی توێژینەوەکان خواردنی 10 گرام فایبەر ئەبێتە هۆی کەمبوونەی 3/7٪ چەورییەکانی جەستە. کەوابوو هەوڵ بدەن هەموو رۆژێک 25بۆ 38 گرام "فایبەر" بخۆن.

لە رێستۆرانت و کافەتریاکان پشت لە سەلاجەی خۆراک و خواردنەوەکان بکەن!


خاڵێکی سادەیە بەڵام زۆر کاریگەرە. ئەگەر ماوەیەکی زۆر چاوتان کە کەیکێک یان شیرنەمەنییەکی بەتام بێت، ئەگەری ئەوە هەیه ئارەزووی خواردنەکەی بکەن. کەوابوو کاتێک رۆیشتن بۆ ریستۆرانت پشت لە خواردنەکان بکەن.

بەڕادەی پێویست ڤیتامین D وەربگرن


تیشکی خۆر کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرۆسەی دابەزاندنی کێش هەیە. هۆکاری ئەم بابەتە ڤیتامین Dـیە. ئەگەر بەڕادەی پێویست تیشکی خۆرتان بەرناکەوێت، ئەو دەرمانانه بخۆن وا ڤیتامین Dـیان تێدایە. هەڵبەت ئەم کارە ئەبێ بە چاوەدێریی پزیشکی پسپۆڕ ئەنجام بدرێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved