د.سۆزان جه‌لال مه‌حمود پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ڕێگایانه‌ی به‌سوودن و دایكان ده‌توانن به‌هۆیه‌وه شیریان زیادبكه‌ن. ئه‌وانیش: *ڕێژه‌یه‌كی باش ئاو و شله‌مه‌نی وه‌رگرن، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 په‌رداخ ئاو ڕۆژانه. *خواردنێكی باش و ته‌ندروست بخۆ، دایكانی شیرده‌ر پێویستیان به 500 كالۆری زیاتر هه‌یه ڕۆژانه، بۆیه ئه‌و خۆراكانه هه‌ڵبژێره كه وزه‌ت پێده‌به‌خشێت، وه‌كو خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به پڕۆتین.. وه‌ك دانه‌وێڵه، ماست، هێلكه، تۆوی كه‌تان... *به‌كارهێنانی ڤیتامین و كانزاكان به شێوه‌ی ده‌رمان بۆ زیادكردنی شیر. *دروستبوونی شیر له مه‌مك زیاتر ده‌كات كاتێك به‌ته‌واوی به‌تاڵده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌وكاته شیر به مناڵه‌كه‌ت بده كه برسی ده‌بێت و باشتره مه‌مكت خاڵی بكاته‌وه، چونكه چه‌ند چه‌وری و مادده‌ی سوودبه‌خش له كۆتاییدا به منداڵه‌كه ئه‌گه‌ن و بۆ گه‌شه‌ی گرنگه، بۆ هه‌رجارێك با له لایه‌كی مه‌مكت شیر وه‌ربگرێت. *ئه‌و خواردنانه‌ی كه ئه‌كرێ یارمه‌تیده‌رن له زیادكردنی شیری دایك وه‌ك: شۆفان، تۆوی كه‌تان و كونجی، سیر، گۆشت و ماسی سه‌له‌مون، سپێناخ، پرته‌قاڵ و گێزه‌ر، برنجی قاوه‌یی، سه‌وزه، باده‌م، شیری مانگا. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure