10/1/2020 11:56 AM

کەسایەتییەکان - پارک چوونگ هی

"پارک چوونگ هی" سیاسەتمەدار و ژەنەڕاڵێکی "کوریای باشور" بوو کە وەک سەرۆک کۆماری "کوریای باشور" لە ساڵی 1963ـەوە تا کاتی تێرۆر کردنەکەی واتە تا ساڵی 1979 رۆڵی بینی. بەر لە خولی سەرۆک کۆماری ئەو سەرۆک و کەسایەتی یەکەمی ئەنجومەنی باڵا بوو بۆ مەبەستی سەر لە نوێ بۆنیات نانەوەی نەتەوە  لەساڵی 1961ـەوە تا ساڵی 1963 و بەر لەوەش وەک کەسایەتییەکی نیزامی لە سۆپای "کوریای باشور"ـدا خزمەتی ئەکرد.
کودەتای "پارک" کۆتایی هێنا بە حکومەتی کاتی کۆماری دووهەم و بە هەڵبژاردن و سەرهەڵدانی دەسەڵاتی ئەو لە ساڵی 1963ـدا حکومەتی کۆماری سێهەم دەستی پێکرد. "پارک" بە ئامانجی ئەوەی بتوانێ "کوریای باشور" بگەیێنێتە ئاستی وڵاتانی پێشەکوتوو دەستی کرد بە هەندێک سیاسەتی چاکسازی لە باری ئابوورییەوە و هەوڵیدا لە وڵاتەکەیدا گەشە بدات بە پیشەسازی و لە ئەنجامدا ئەو شتە ڕوویدا کە ئەمڕٶکە بەناوی "ڕووداوی سەرسووڕهێنەری ڕووباری هان" ناوئەبرێت. لە دریژەی ئەم سیاسەت و چاکسازییانەدا "کوریای باشور"بووە یەکێک لەو وڵاتانە کە لە باری گەشەی ئابوورییەوە لە دەیەی 60 و 70ـدا لە گشت وڵاتەکان سەرکەوتووتر بوو.
هەرچەن پاش ئەمەی کە گەشەی ئابووری لە "کوریای باشور"ـدا پاش دەیەی 70 لە کزی دا و ئەو گەشەیەی پێشووی تێدا بەدی نەئەکرا و خۆشەویستی بۆ "پارک"ـیش لەنێوان خەڵکدا لەکزی دابوو. بەڵام دیسان لە هەڵبژاردنی ساڵی 1971ـدا بۆ کورسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved