11/1/2020 11:02 AM

هەندێک لەپیاوان سەرەڕای خەیانەت لەهاوسەرەکەیان حەز ناکەن لێی جیا ببنەوە، بۆ؟

خەیانەت هەمیشە یەکێک لە ئازارەکانی ژیانی هاوبەش بووە و زۆرینەی خێزانەکان بەهۆی ئەم کردەوە دزێوەوە هەڵوەشاونەتەوە. بەپێی توێژینەوەکان ئەگەری خەیانت کردن لەپیاواندا زیاترە لەژنان. بەڵام خەیانەت هەمیشە بەواتای جێهێشتنی خێزان و تەڵاق و شتی لەم چەشنە نییە. هەندێک لەپیاوان ئەگەرچی پەیوەندییەکی نهێنییان لەگەڵ کەسێکی دیکە هەیە بەڵام ئامادە نین هاوژینەکەیان جێبهێڵن. لەدرێژەدا بەشێک  لەهۆکارەکانی ئەم بابەتە ئەخەینە بەرباس.

هێشتاش ماڵەوە باشترین شوێنی جیهانه
هاوسەرەکەتان ساڵانێکە ئەیناسن، خواردنی بۆ دروست ئەکەن و ڕاهێنان بۆ مناڵەکانتان ئەکەن. ئەو لەم ژیانەدا هەست بە ئاسوودەیی ئەکات و هاوکات بەشوێن پەیوەندییەکی نهێنییەوەیە، چونکە حەز ئەکات شتێکی نوێ ئەزموون بکات، نەک ئەوەیکە بەتەمابێت ئاراستەی ژیانی بگۆڕێت.

لای وایه کێشەکانی ناو خێزانەکەی بە پەیوەندییەکی نهێنی چارەسەر ئەبێت

هەندێک لەو پیاوانەی خەیانەت ئەکەن لایان وایه بەهاتنی کەسێکی دیکە بۆ ناو ژیانیان، شادی و خۆشی روویان تێدەکات و ئەمەش ئەبێته هۆی بەهێزتر بوونی بنەماکانی خێزان و چارەسەری کێشەکانیان.

حەز ناکات خۆی بخاتە نا کێشەکانی تەڵاقەوە

وشەی "تەڵاق" ملیۆنەها وێنای ناخۆش ئەخاته مێشکی هەر مرۆڤێکەوە. تەڵاق واتە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دادگا، پارێزەر، مەترسی لەدەستدانی کار و ئیش و شتی لەم چەشنه. واتە ئەم پیاوانە حەز ئەکەن درێژە بە خەیانەتەکەیان بدەین نەک ئەوەی خۆیان تووشی ئەم کێشانە بکەن.

سۆز و خۆشەویستی بۆ مناڵەکانی
تەڵاق و دابڕان زۆر سەختە بەڵام لە تەڵاق سەختتر جیابوونەوە لە مناڵەکانه. ئەم بابەتە ئەتوانێ پیاوە خەیانەتکارەکە لە تەڵاق پاشگەز بکاتەوە. دیارە هیچ سۆزێکی بۆ هاوسەرەکەی نییە بەڵام بەرپرسایەتی و ئەرکەکان بەردەوامن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved