11/1/2020 03:48 PM

ئەستێرە گەنجەکەی بەرازیل بەرەو ئیسپانیا هەنگاو ئەنێت

"رینیر" ئەستێرەی تەمەن 17 ساڵی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی رۆژی رابردوو تاقیکارییە پزیشکییەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئەنجام دا. خەون و خەیاڵی ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی پەیوەست بێت بە یانە بەناوبانگەی ئیسپانیاوە، رۆژ لەدوای رۆژ خەریکە لەڕاستی نزیک ئەبێتەوە. 8 رۆژی دیکە تەمەنی "رینیر" ئەبێت بە 18 ساڵ و ریاڵ مەدرید بەشێوەی فەرمی ئەم یاریزانه ئەخاتە ناو لیستی یاریزانەکانی خۆیەوە.
دوو یانەی ریاڵ مەدرید و فلامینگۆ هەفتەی رابردوو بۆ گواستەنەی "رینیر" رێککەوتن و ریاڵ مەدرید بۆ کڕینی ئەم یاریزانه 30 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە. لەم بڕە پارەیه، 24 ملیۆن یۆرۆ ئەدرێت بە یانەی فلامینگۆ، 3 ملیۆنی ئەدرێت بە خێزانەکەی "رینیر" و 3 ملیۆنەکەی دیکەی ئەدرێت بە "Agent/ بریکار"ـەکەی.
رۆژی رابردوو تیمێکی پزیشکی لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە گەیشتنە بەرازیل بۆ ئەوەی تاقیکاریی پزیشکی بۆ "رینیر" بکەن. ئەم یاریزانه لەئێستادا لەکەمپی یانەی نەتەوەیی بەڕازیل سەرقاڵی پرۆڤەیه، چونکە بڕیارە یانەی یاریزانی تەمەن 23 ساڵ بۆ خوارەوە لەپاڵەوانەتییەکدا کە لەهەفتەی داهاتووە دەست پێ ئەکات بەشدار بێت، بۆ ئەوەی خۆی بۆ ئۆلەمپیکی 2020ـی تۆکیۆ ئامادە بکات.  
"رینیر" لە مانگی فێبرییەوە و پاش کۆتایی پاڵەوانەتییەکە، لەگەڵ خێزانەکەی ئەڕۆن بۆ "مەدرید" بۆ ئەوەی چالاکییەکانی خۆی لە یانەی شاهانەدا دەست پێ بکات. "رینیر" ئەو چانسەی هەیە لە لە نیو وەرزی دوووهەمدا بگات به جاکێتی تایبەتی ریاڵ مەدرید.

 

سەرچاوە: marca

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved