11/1/2020 08:56 PM

جۆکەر دەستگیرکرا

ئەکتەری سەرەکی فیلمی جۆکەر بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندان بۆ ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لە پیسبوونی کەشوهەوا، لەلایەن پۆلیسی واشنتۆنەوە دەستگیرکرا.

ئەکتەری سەرەکی فیلمی جۆکەر (خواکین فینیکس) و براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلوب بۆ فیلمی جۆکەر لەگەڵ خانمە ئەکتەر جین فۆندا پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار لەلایەن پۆلیسی واشنتۆنەوە لە ئەمریکا دەستگیرکران.

ئەم ئەکتەرانە لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتی بەشداری خۆپیشاندانێکیان کردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لە پیسبوونی کەشوهەوا.

وتەبێژی پۆلیسی واشنتۆن رایدەگەیەنێت، کە هەموو ئەوانە بەهۆی نانەوەی پشێوی و دروستکردنی قەرەباڵغی و رێگریکردن لە ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون.

خاك - ئاژانسەکان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved