له دووتوێی "438" لاپه‌ڕه‌داو به كوردییه‌كی پاراو و ره‌وان، شه‌فیقی حاجی خدر كتێبی "شه‌وه سپییه‌كان- به‌سه‌رهاتی زیندانییه‌ك له روسیا"ی مناحیم بێگن سه‌ركرده‌ی ئیسرائیلی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی و چاپ و بڵاوكراته‌وه. به‌رله‌وه‌ی باسی ئه‌م كتێبه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بكه‌م، پێویسته بوترێ وه‌رگێڕان هونه‌ره‌و هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته بدا، ئه‌گه‌ر كه‌سی وه‌رگێڕ شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له هه‌ردوو زمانه‌كه نه‌بێ ناتوانێ زاڵ بێ به‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه‌ی، به ئه‌زموون و خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی تری وه‌رگێڕ ده‌توانین ئه‌و شاهێدیه بده‌ین كه شه‌فیقی حاجی خدر تا راده‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تی له هه‌قی وه‌رگێڕانه‌كانی بێ. خاڵێكی تری گرنگی وه‌رگێران ئه‌وه‌یه ئاخۆ وه‌رگێڕ چ به‌رهه‌مێك هه‌ڵده‌بژێری تا كاری وه‌رگێڕانی تێدا بكا، بێگومان كتێبخانه‌ی جیهانی یه‌كجار گه‌وره‌و فراوانه‌و له به‌رامبه‌ردا كتێبخانه‌ی كوردی یه‌كجار هه‌ژاره له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌رهه‌مه جیهانییه‌كان، هونه‌ر له‌وه‌دایه وه‌رگێڕ به‌رهه‌مێك هه‌ڵبژێرێ و كاری وه‌رگێڕانی تێدا بكا كه زۆرترین خوێنه‌ر تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی بن، ئه‌م به‌رهه‌مه‌و به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی تری "شه‌فیقی حاجی خدر" كه وه‌ریگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی به‌رهه‌می دانسقه‌ن و كتێبخانه‌ی كوردی پێویستی پێیه‌تی، بۆیه جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌و به‌هیوام وه‌رگێڕ به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر كاركردن و وه‌رگێڕانی ئه‌و به‌رهه‌مه دانسقانه‌و بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه كتێبخانه‌ی كوردی پێویستیان پێیه‌تی، یان ده‌توانین بڵێین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی زۆر نزیكن له مێژووی كورده‌وه. كتێبی "شه‌وه سپییه‌كان" كه یاداشت و به‌سه‌رهاتی مناحیم بێگنه له چركه‌ساتی بانگكردنی له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه له ساڵی 1940 تاكو ساتی ئازادكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی له 1941، كه وه‌ك هاووڵاتیه‌كی پۆڵۆنی به‌ر لێخۆشبوونی گشتی هاووڵاتیه پۆڵۆنیه‌كان ده‌كه‌وێ. نووسه‌ر ئه‌م كتێبه‌ی به‌سه‌ر "25" به‌شدا دابه‌ش كردووه‌و له هه‌ر یه‌كێك له به‌شه‌كاندا به زمانێكی ئه‌ده‌بی پاراو، رووداوه‌كانی نێو لێكۆڵینه‌وه‌و زیندان و ئۆردوگای كار ده‌گێڕێته‌وه، هاوكات راشكاوانه باسی ئه‌وه ده‌كا كه چۆن جووه‌كان چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و له ئاستێكی نزمدا سه‌یركراون. ئه‌وه‌ی زۆر له‌م كتێبه سه‌رنجی راكێشام، شێوازی مامه‌ڵه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وانی ده‌زگای ئاسایشی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌تیه، كه به‌بێ گوێدانه هیچ وته‌یه‌كی تۆمه‌تبار ته‌نهاو ته‌نها له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوونه به خۆشی یان ناخۆشی، به زه‌برو زه‌نگ، به جه‌نگی ده‌روونی، ته‌نانه‌ت به لێدانیش و به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك تۆمه‌ته‌كه به‌سه‌ر تۆمه‌تبار ساغ بكه‌نه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵیان بووه ده‌بوو ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش لووتكه‌ی دڕندایه‌تی و پێشێلكردنی مافی كه‌سه‌كانه، له‌وه‌ش سه‌یرتر له‌دواجاردا به‌بێ بوونی هیچ دادگاییه‌ك تۆمه‌تبارانیان سزا داوه، وه‌ك نووسه‌ر باسی ده‌كا سزاكان له‌نێوان (3 ساڵ، 5 ساڵ، 8 ساڵ) بوونه. وه‌ك مناحیم بێگن له كتێبه‌كه‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه، كاتی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌میشه خراوه‌ته شه‌و و ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌دراوه به تۆمه‌تبار به‌رگرییه‌كی باش له‌خۆی بكا، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بوونه زیندانی له‌خۆی بێزار بێ و له‌پێناو رزگاربوون له لێكۆڵینه‌وه‌ی بێزاركه‌ر دان به هه‌موو شتێك‌دا بنێ و قایل بێ به هه‌ر سزایه‌ك كه بۆی داده‌نرێ، هه‌رچه‌نده وه‌ك باسی ده‌كا بێگن ئه‌م كاره‌ی نه‌كردووه‌و رازی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت واژووی ئه‌وه‌شی نه‌كردووه كه پێی بوترێ تاوانبار و تێكده‌ر، ئه‌گه‌رچی هیچ یه‌ك له‌م هه‌نگاوانه له سزاكه‌یان كه‌منه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌نگی ده‌روونیان له‌گه‌ڵی ئه‌نجامداوه و وه‌ك كارتێكی فشار له دژیان به‌كارهێناوه. نووسه‌ر له كتێبی "شه‌وه سپییه‌كان" به ته‌نها به گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی خۆی نه‌وه‌ستاوه، بگره حیكایه‌تخوان ئاسا زۆر ورد چیرۆكی به‌شێكی تر له زیندانیانی گێڕاوه‌ته‌وه هه‌ر له زیندان و ئۆردوگای كار‌و ته‌نانه‌ت له‌كاتی ئازادكردنیشی، ئه‌و چیرۆكه سه‌رنجڕاكێشانه‌ی نووسه‌ر ده‌یگێڕیته‌وه خوێنه‌ر ده‌باته نێو دنیای زیندان و وایلێده‌كا هه‌ست بكا خۆی له‌نێو زیندانه‌و گوێی له چیرۆكی زیندانییه‌كانی تر ده‌بێ، هه‌روه‌ك زیره‌كانه باس له گفتوگۆی نێوان خۆی و زیندانییه‌كانی تر ده‌كاو باسیش له‌و سیمیناره بچووك و داخراوانه ده‌كا كه له‌نێو زیندان ئه‌نجامیان داوه‌و هه‌ریه‌ك له زیندانییه‌كان به‌گوێره‌ی پسپۆڕی خۆی زانیاری به هاوزیندانی به‌رامبه‌ری داوه. له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا، مرۆڤ كه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه ده‌بێته‌وه، تێده‌گا كه هه‌م زیندانییه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و هه‌میش ئۆردوگاكانی كار داشۆراون له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و ئه‌وه‌ی هیچ نرخێكی بۆ دانه‌نراوه مافی مرۆڤه، له‌وێ ئه‌رك بووه له‌سه‌ر زیندانی كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكا‌و پابه‌ندی بڕیاره‌كان بێ، هیچ بیانوویه‌كی وه‌كو نه‌خۆشی و پیری نه‌یتوانیوه ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كارنه‌كردنی زیندانییه‌كان، ته‌نانه‌ت پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانیش له‌ترسی زیادبوونی سزاكه‌یان نه‌یانوێراوه وه‌ك پێویست مۆڵه‌ت بۆ نه‌خۆشه‌كان بنووسن. هاوكاتی ناخۆشییه‌كانی زیندان، نووسه‌ر بوێرانه له‌سه‌ر ململانێكانی نێو زیندان ده‌نووسێ و باس له‌وه ده‌كا كه چۆن لوكیشكیه‌كان وه‌ك گروپی گه‌وره‌ی ناو زیندان زوڵمیان له زیندانییه‌كانی تر كردووه‌و پاره‌و سه‌رانه‌یان لێوه‌رگرتوون و ته‌نانه‌ت قوماریشیان له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له دزراوه‌كانیان كردووه‌و پۆلیسه‌كانی زیندانیش نه‌یانتوانیوه به‌رهه‌ڵستیان بكه‌ن، یاخود زیندانییه‌كان له زوڵم و زۆری لۆكیشكییه‌كان رزگار بكا. هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی نێو كتێبه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ به‌شێك له كاته‌كانی زیندانی كردنی بێگن، له یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌وه بۆ دوایین رۆژی هه‌واڵی ئازادكردنیان، كه چۆن مناحیم به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی خوشك و زاواكه‌یان ده‌گه‌ڕێ و دواجار به‌خت یاری ده‌بێ و ده‌یاندۆزێته‌وه، هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ش ده‌كا كه چۆن سه‌ركرده پۆلۆنییه‌كان متمانه‌یان به سه‌ربازه جووه‌كان نه‌بووه‌و رێگه‌یان نه‌داوه له ریزه‌كانی سوپای پۆلۆنی وه‌ربگیرێن و بنێردرێنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ، هاوكات باسی ئه‌و دژایه‌تیانه‌ش ده‌كا كه هاووڵاتیانی روسی له‌دژی جووه‌كان ده‌ریان بڕیوه. له كۆتا به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌دا، مناحیم بێگنی نووسه‌ر باسی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی روسه‌كان ده‌كا، ئه‌و وێنه‌یه زۆر جوان ده‌خاته‌ڕوو كه رووسه‌كان به هه‌موو شێوه ژیانێك رازی بوون ته‌نها له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌یان و زاڵ بوون به‌سه‌ر دوژمنانیان، تا راده‌ی نۆره‌گرتن به چه‌ند كاتژمێرێك بۆ ته‌نها نان و دواجار ده‌ستنه‌كه‌وتنی، هاوكات چۆن نووسه‌ر له‌نێو هه‌موو به‌شه‌كانی زیندانه‌كه‌و ئۆردوگاكان به‌دوای جووه‌كان گه‌ڕاوه‌و دۆزیوینه‌ته‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه سروته ئاینییه‌كانیان وتۆته‌وه‌و دوعایان بۆ ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌كه‌یان كردووه. ناشكرێ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه له ئێش و ئازاری جووله‌كه‌كان تێنه‌گه‌ین، كه چۆن له‌لایه‌ن سوپای نازییه‌كان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌ن سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه له‌لایه‌كی تر چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، تاكه باشی به‌ندكردن لای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئه‌وه بووه كه تروسكاییه‌ك بۆ ژیان هه‌بووه، كه‌چی لای سوپای نازی و ئه‌ڵمانه‌كان هه‌موو جووه‌كان له‌ناوبران و خرانه نێو فڕنه‌كانی تواندنه‌وه‌ی لاشه‌ی مرۆڤ و دروستكردنی سابون. ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه جێی سه‌رنجه‌و سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خۆی راده‌كێشێ، وه‌رگێڕانه جوانه‌كه‌ی وه‌رگێڕه، كه مرۆڤ هه‌ست ده‌كا كتێبێكی كوردی ده‌خوێنێته‌وه، هاوكات وه‌رگێر له په‌راوێزی به‌شێكی زۆر له لاپه‌ڕه‌كاندا روونكردنه‌وه‌ی داوه‌و شیكاری بۆ به‌شێك له رووداو و وشه‌كان كردووه، كه ده‌توانین بڵێین خودی وه‌رگێڕانه‌كه خۆی فه‌رهه‌نگێكی له‌گه‌ڵه. جیا له هه‌موو ئه‌مانه، خوێنه‌ر كه ئه‌م جۆره كتێبه ده‌خوێنێته‌وه و به‌راوردی رووداوه‌كان به‌مێژووی كورد ده‌كا، ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێویسته زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردیش ئاوا یاداشتی رۆژانی به‌ندیخانه‌ی به‌عس بنووسنه‌وه و بیگێڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو ئاشنابن به مێژووی پڕ له زه‌برو زه‌نگ و چه‌وسانه‌وه‌ی كورد، ئاشنابن به هه‌موو ئه‌و جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانانه‌ی كه دژیان به‌كارهاتووه‌و ئه‌و جۆره سزایانه‌ی كه بۆیان دانراوه، وه‌ك ئاشكرایه مێژووی كورد و دڕندایه‌تی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان به‌رامبه‌ر تاكی كورد چیرۆكی زۆر له‌وه‌ی مناحیم بێگن و هاوشێوه‌كانی كاریگه‌رترو قاره‌مانانه‌تری تێدایه، جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وان مێژووی خۆیان نووسیوه‌ته‌وه‌و ئێمه نه‌مان نووسیوه‌ته‌وه. به‌بڕوای من، كتێبی "شه‌وه سپییه‌كان" یاداشتێكی زۆر نایابی مناحیم بێگنه‌و نووسه‌ر زۆر زیره‌كانه به‌شه‌كانی ژیانی خۆی له به‌ندینخانه‌ی لوكیشكی نووسیوه‌ته‌وه‌و دواتر زۆر ورد باسی قۆناغه‌كانی كاركردن ده‌كا، كه چۆن سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر شانی زیندانییه‌كان پرۆژه‌كانی دروستكردنی رێگاوبان و قیتاری دروست كردووه‌و وه‌ك نووسه‌ر ده‌ڵێ له‌ژێر هه‌ر مه‌ترێك سكه‌ی قیتار ته‌رمی زیندانییه‌ك هه‌یه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه له‌سه‌ر خوێنی زیندانییه‌كان دروست كراون و سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش خه‌ریكی بردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه بووه. جوانترین به‌شی كتێبه‌كه كۆتا لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌یه، كاتێك نووسه‌ر به‌راوردی قسه‌ی پۆلیسه‌كان ده‌كا كاتێك پێیان گوتووه نه‌خێر تۆ ده‌وڵه‌تی جوو نابینی، له‌گه‌ڵ ئه‌و ساته‌ی له شه‌وی 15ی ئایاری 1948دا سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نێ. ماوه بگوترێ، ئه‌و كتێبه شیاوی خوێندنه‌وه‌یه‌و پێویسته وانه‌ی زۆری مێژوویی لێ وه‌ربگرین و هه‌وڵی جدی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی ونبووی خۆمان بنووسینه‌وه‌و به ده‌رس وه‌رگرتن له رابردوومان داهاتوویه‌كی گه‌ش بنیات بنێین. خاك - نووسينى/ مەسعودی مەلا هەمزە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure