رێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مریكا دوو په‌یماننامه‌ی ئیمزا كردووه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یماننامانه‌ش له‌مه‌ودوا ده‌بێت ئه‌مریكا پابه‌ندبێت به پاراستنی شوێنه‌واره كه‌لتوورییه‌كان له‌كاتی به‌شداری‌كردنی له‌هه‌ر شه‌ڕ‌و ململانێیه‌كی چه‌كداریدا. ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه هێرش ده‌كاته‌سه‌ر شوێنه كه‌لتوورییه‌كانی ئێران ئه‌گه‌ر ئەو وڵاتە بیه‌وێت تۆڵه‌ی كوژرانی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی بكاته‌وه كه له به‌غدا كوژرا. هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی 1954 و 1972 جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت له‌كاتی شه‌ڕدا هێرش بكرێته‌سه‌ر شوێنه‌واره كه‌لتوورییه‌كان، چونكه ئه‌و شوێنه‌وارانه وه‌ك گه‌نجینه‌ی مرۆیی سه‌یرده‌كرێن. خاك - رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure