12/1/2020 12:34 PM

کەسایەتییەکان-بێنیتۆ خوارێز

"بێنیتۆ باپلۆ خوارێز گارسیا" پارێزەر و سەرۆک کۆمارێکی "مەکسیکی" بوو کە خەڵکی ناوچەی "زاپۆتیک"ـی سەر بە "ئۆکساکا" بوو. ئەو مناڵێکی گوندی بوو لە بنەماڵەیەکی فەقیر و نەدار، بەڵام توانی ببێتە کەسایەتییەکی خوێندەوار و لێهاتووی شاری و هەروەها بووە سیاسەتمەدارێکی سەرکەوتوو کە لەگەڵ خاتوونێکی بەناوبانگی شاری "ئۆکساکا" بەناوی "مارگاریتا مازا" هاوسەرگیری کرد. بەشێوەیەکی گشتی وەک کەسایەتییەکی لیبراڵ ناسراوە و تەنیا بەشێوەیەکی کورت لەسەر میراتی خۆی نووسیویەتی.
 لەسەردەمی پڕ لە تووندوتیژی و لەدەیەکانی چاکسازی لیبرالی و هێرشی "فەڕەنسا"ـدا دەسەڵاتی بەدەستەوە بووە. لە ساڵی 1858ـدا ئەو سەرۆکی دادگای باڵا بوو و دواتر بەفەرمانی جێنشینی یاسای ساڵی 1857 کرا بە سەرۆک کۆماری "مەکسیک" کاتێک سەرۆک کۆماری پێشوو " ئیگناسیۆ کامنفۆرت" لە لایەن موحافزەکارەکانەوە ناچار کرا دەست لەکاربکێشێتەوە. "خوارێز" تا ساڵی 1872 کە بە شێوەی سرووشتی کۆچی دوایی کرد وەک سەرۆک کۆمار رۆڵی گێڕا. ئەو لەماوەی سەرۆک کۆماری خۆیدا تووشی چەندین کێشە بوو، بۆ وێنە دەتوانین ناوی ببەین لە شەڕی چاکسازی، شەڕی چاکسازی لە نێوان لیبرالەکان و موحافزەکارەکان‌دا و دواتر هێرشی "فەڕەنسا" کە لە لایەن موحافزەکارەکانەوە پشتیوانی لێ ئەکرا. هەرگیز دەستی لەکارنەکێشایەوە هەرچەند ناچاریان کرد بۆ ئەو ناوچانە دوور بخرێتەوە کە لە ژێر کۆنترۆلی "فەڕەنسا"ـدا نەبوون. ئەو توانی لیبرالیزم گرێ بداتەوە بە ناسیۆنالیسمی "مەکسیکی" و وەک دەسەڵا‌تدارێکی حەقخواز لەسەر کورسی خۆی‌ بمێنێتەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved