12/1/2020 12:36 PM

مێژوو-شەڕی عوسمانییەکان لە "ئەوروپا"

شەڕی عوسمانییەکان لە "ئەوروپا" کۆمەڵێک شەڕبوو لە نێوان ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی و چەندین حکومەتی ئەوروپی کە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە دەستی پێکرد و تا سەرەتای سەدەی بیست درێژەی کێشا. یەکەمین شەڕ لەکێشەی "بیزانس- عوسمانی"ـیەوە دەستی پێکرد و دواتر باڵی کێشا بەسەر "ئەنتاڵیا"ـدا لە سەدەی سێزدەدا و پاش ئەویش لە سەدەی 14ـدا هاتە ناو "ئەوروپا"ـوە و پاش ئەوەش شەڕی "بۆڵغاریا- عوسمانی" دەستی پێکرد و دوا بەدوای ئەوەش شەڕی "سربستان-عوسمانی" لە ناوەڕاستی سەدەی 14ـدا ڕوویدا. بەشی هەرە زۆری ئەم شەڕە بریتی بوو لە پاوانخوازی عوسمانییەکان لە ناوچەی "باڵکان"ـدا. لە درێژەی ئەم شەڕەدا شایەتی داگیرکرانی بەشی ناوەندی "ئەوروپا" لە سەدەکانی 15 و 16ـدا دەبین لە لایەن "عوسمانی"ـەکانەوە کە لە ئەنجامدا "عوسمانی"ـیەکان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر "ئەوروپا"ـدا دادەسەپێنن.
شەڕی "عوسمانی – ڤێنیز"ـیەکان نزیکەی 4 سەدەی خایاند کە لەساڵی 1423ـەوە دەستی پێکرد و تا ساڵی 1718 درێژەی کێشا. لەم سەردەمەدا ئەم ڕووداوانە ئەقەومێن: تێشکانی  "نێگرۆپۆنتێ" لە ساڵی 1470ـدا، تێشکانی "فاماگۆستا" لە ساڵی 1571ـدا، تێشکانی هێزی دەریایی "عوسمانی"ـیەکان  لە شەڕی "لێپانتۆ"ـدا لە ساڵی 1571، ڕووخانی "کاندیا" لە ساڵی 1669، دیسان دەست خستنەوەی "مۆرییا" لە لایەن "ڤێنیز"ـەوە لە ساڵەکانی 1680ـدا و دیسان لەدەست دانەوەی لە ساڵی 1715ـدا. دورگەی "کۆرفۆ" کە لە ژێر کۆنترۆلی "ڤێنیز"ـیەکان‌دا بوو تەنیا دورگەی "یۆنانی" بوو کە "عوسمانی"ـیەکان نەیانتوانی دەستی بەسەردا بگرن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved