12/1/2020 04:13 PM

نرخی Genesis G90ـی 2020 دیاری کرا

Genesis بەشێک لە کۆمپانیای هیۆندایە کە کارەکەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ناوازه و لۆکسە بۆ ئەم براندە بەناوبانگە کۆریاییە و یەکێک لە نوێترین بەرهەمەکانی، Genesis G90ـی 2020ـە. ئەم ئۆتۆمبێلە لە دوو مۆدێلی 3.3T پریمیۆم و 5.0 ئالتیمیتدا پێشکەش ئەکرێت.
نرخی مۆدێلی 3.3T پریمیۆم لە 73,195 دۆلارەوە دەست پێ ئەکات و بەپێی ئەوەی چ ئۆپشنێکی لەسەر جێگیر کرابێت نرخەکەی بەرز ئەبێتەوە. مۆدێلی 5.0 ئالتیمیتی ئەم ئۆتۆمبێلە کۆریاییە لە 76,695 دۆلارەوە دەست پێ ئەکات. ئەگەر خوازیاری ئەو سیستەمە بن کە هەر چوار تایەی ئۆتۆمبێلەکە ئەسوورێنەتەوە، ئەبێ 2500 دۆلاری دیکە بەم نرخەوە زیاد بکەن. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە بەنسبەت وەشانی پێشوو بەرز بۆتەوە. مۆدێلی 3.3T پریمیۆم 2850 دۆلار و مۆدێلی 5.0 ئالتیمیت 1850 دۆلار بەرز بۆتەوە. ئەم وشانە نوێیەی Genesis G90 دیزاینێکی نوێی بۆ کراوە بەڵام ناکرێ بگوترێ زۆر جوانە.
بزوێنەری Genesis G90ـی 2020 خاوەنی 6 سیلەندەرە بەقەبارەی 3.3 لیتری تۆربۆشارژ کە ئەتوانێ 365 ئەسپەهێز وزە بەرهەم بهێنێت. بزوێنەری 8 سیلەندرییەکەی کە قەبارەکەی 5 لیترە، 420 ئەسپەهێز بەرهەم ئەهێنێت. ئەم ئۆتۆمبێلە لە هەر دوو مۆدێلەکەدا کێسی گێڕێکی 8 دانەیی ئۆتۆماتی لەسەر جێگیر کراوە. لەناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە چاومان بە شاشەیەکی 12.3 ئینچی ئەکەوێت کە هەم سیستەمی ئەندرۆید و هەم سیستەمی iOS سەپۆرت ئەکات.

 

سەرچاوە: carsdirect

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved