13/1/2020 04:40 PM

"راجەر فێدێرێر"؛ یەکەم ملیاردەری جیهانی تێنس

راجەر فێدێرێر پاڵەوانی 20 خولی "گراند سلەم"ـی جیهانی، لەئێستا کەسی ژومارە 3ـی وەرزشی تێنسە لەجیهانیدا و ئەگەرچی لەم ساڵانەی دواییدا پلەکەی نزم بۆتەوە بەڵام تۆماری 310 هەفتە جێگیربوون لەپلەی یەکەمی ئەم وەرزشەی هەیە. ئەم یاریزانی تێنسە پرۆفیشناڵە لەڕێگای رێکلام و سپۆنسەرییەوە داراییەکی زۆری دەستەبەر کردوە. ئەم یاریزانی تێنسە زیاتر لە 129 ملیۆن دۆلاری تەنها لەڕێگای بردنەوە و سەرکەوتنی یەک کەسی و دوو کەسییەوە بەدەست هێناوە. بەڵام ئەم ژومارەیە بەبەراورد لەگەڵ ئەو داهاتەی کە بەهۆی ئەو گرێبەستانەی بەمەبەستی رێکلام بۆ کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بواری مۆد و جلوبەرگ و هاوکاری لەگەڵ براندگەلیک وەکوو Mersedes Benz، Credit Suisse و Rolexـەوە بوویەتی، ژومارەیەکی ئەوتۆ نییە. بەپێی راپۆرتی گۆڤاری "فۆربەس" داهاتی ساڵانەی "فێدێرێر" لە 2019ـدا گەیشتۆتە 93/4 ملیۆن دۆلار.
هەروەها لەڕێگای ریکلام کردن بۆ کۆمپانیای Nike و سەرمایەگوزاری لە کۆمپانیای On کە بەرهەمهێنەری پێڵاوە، پارەیەکی یەکجار زۆری بەسەردا باریوە و داراییەکەی بۆته 900 ملیۆن دۆلار و 200 دۆلاری دیکەشی لە رێگای گرێبەستەکانی داهاتووی لەبواری سپۆنسەرییەوە دەستەبەر ئەکات. ئەم یاریزانی تێنسە ئەگەر بتوانێ داراییەکەی بەگەیەنێتە 1 ملیار دۆلار ئەبێته یەکەم کەسی جیهانی تێنس کە ئەڕواتە ناو بازنە ملیاردەرەکانی جیهانی وەرزشەوە.
"راجەر فێدێرێر"ـی تەمەن 38 ساڵ ئێستا لە "مێلبۆرن"ـە و خەریکە خۆی ئامادە ئەکات بۆ یەکەم "گراند سلەم"ـی ساڵی نوێ. لەم پاڵەوانەتییەدا بڕیارە 2/83 ملیۆن دۆلار بدرێت بە کەسی براوە.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved