14/1/2020 02:38 PM

ئەو تیرۆرانەی کە ئاراستەی مێژوویان گۆڕی

تیرۆری کەسایەتییەکان بێگومان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاراستەی مێژوو هەیە. هەر "ژۆلیۆس سیزار"ـەوە هەتا تیرۆری "مەهاتما گاندی"، رێبەرانی جیهان، چالاکانی سیاسی و سیخوڕە روسییەکان هەر کامەیان بەهۆکارێکی تایبەت کوژراون، بەڵام زۆرینەی ئەم تیرۆرانە ئەو کاریگەرییەی کە چاوەڕوان ئەکرا نەیانبووە و کۆمەڵێک دواهاتی لێکەوتۆتەوە. لەیاسای بنەڕەتی زۆرینەی وڵاتاندا تیرۆر قەدەغەیە. بەڵام بەهۆی بەرژەوەندی حکوومەتەکان و هەروەها بەهۆی ئەوەی هەمووان لەسەر مانایەکی هاوبەش بۆ وشەی "تیرۆر" کۆک نەبوون، ئێستاش تیرۆر و کوشتن بەردەوامه و پاساوی تایبەتیشی بۆ ئەهێننەوە.

کوشتنی "ژۆلیۆس سیزار"، ساڵی 44ـی بەر لە زایین


بەپێی تۆمارە مێژووییەکان نزیکەی 60 سیناتۆری رۆمی لە ساڵی 44ـی بەر لەزاییندا، 23 چەقۆیان لە "ژۆلیۆس سیزار"، رێبەر و فەرماندەی بەناوبانگی رۆمی کوتا. ئەم تیرۆرە کاتێک روویدا کە ژۆلیۆس ماوەی مانگێگ بوو لەسەر تەختی دەسەڵاتداریی رۆم دانیشبوو. کوژرانی ژۆلیۆس بووە هۆی ئەوەی سیستەمی سیاسی رۆم لە کۆمارییەوە ببێت بە ئیمپەراتۆرییەت!

تیرۆری "ئابراهام لینکۆڵن"، ساڵی 1865


5 رۆژ پاش کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆیی لەئەمریکا، ئەکەتەرێکی پیاوی تەمەن 26 ساڵ بەناوی "جۆن ویلێکس بۆت" لەهۆڵیێکی شانۆ لەشاری واشینتۆن DC، تەقەی لەسەری "ئابراهام لینکۆڵن" کرد. هەندێک لە دانیشتوانی باشووری ئەمریکا ئەم رووداوەیان کرد بە جەژن. پاش تیرۆری "لینکۆڵن" یاسای یەکسانیی رەشپێست و سپی‌پێستەکان هەڵوەشایەوە.

تیرۆری "مەک کینلی"، ساڵی 1901


ساڵی 1901، ئەنارشیستێکی تەمەن 28 ساڵ بەناوی "لیۆن ژۆلگۆژ" لەکاتی بەڕێوەچوونی پێشانگایەک لە "نیۆرک" تەقەی لە سەرۆک‌کۆمار "کینلی" کرد  و 8 رۆژ پاش ئەم رووداوە، سەرۆک کۆچی دوایی کرد. ئەگەرچی "مەک کینلی" سیمایەکی بەناوبانگ نییە بەنسبەت باقی سەرۆکەکانی ئەمریکا بەڵام مەرگەکەی بووە هۆی دامەزراندنی پۆلیسی نهێنی لە ئەمریکا.

تیرۆری "مەهاتما گاندی"، ساڵی 1948


مەهاتما گاندی، رێبەری سەربەخۆیی وڵاتی هیند، لەکاتی رۆیشتن  بۆ پەرستگە لەلایەن هێندوویەکی توندڕەوەوە کوژرا. گاندی پاش مەرگی، بووە هێمای نارەزایی ئارام و مەدەنی لەسەرانسەری جیهان و کەسانێکی وەکو "مارتین لۆترکینگ" و "باراک ئۆباما" لەژێر کاریگەری ئەم رێبەرە بەباوبانەگەدا بوون.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved