15/1/2020 01:03 PM

100 ملیۆن دۆلار داهاتی بە دەستهێنا

فیلمی (Little Women) کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، توانی لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا بڕی 100 ملیۆن دۆلار داهات تێپەڕێنێت و کێبڕکێ لەگەڵ هەردوو فیلمی (1917 و جەنگی ئەستێرەکان)دا بکات کە ئەوانیش ئەو برە داهاتەیان تێپەڕاندووەو بەدەستهێناوە.
ئەم فیلمە بەرهەمی کۆمپانیای Columbia Pictures-ەو چیرۆکەکەیشی لە رۆمانێکی لویزا مای ئەلکۆت-ەوە وەرگیراوە کە رۆمانێکی کلاسیکییەو چیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1868 سەردەمی جەنگی ناوخۆی ئەمریکا.
لەم فیلمەدا هەریەکە لە (فلۆرانس بۆچ، میریل ستریپ، تیمۆتی شالامێت، ئیما واتسۆن، لۆرا دیرن، تریسی لیستی، ئابی کوین، جیمی کازرین) و چەندین ئەکتەری تر بەشداریی تێدا دەکەن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved