15/1/2020 03:51 PM

تێکچوونی پەیوەندیی "گواردیۆلا" و "ئارتێتا" بەهۆی گواستنەوەی یاریزانێکەوە

"مایکڵ ئارتێتا"ـی ڕاهێنەری نوێی یانەی ئارسیناڵ خەون بە گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی مانچستەر سیتیەوە دەبینێت و هەوڵدان بۆ ئەم مەبەستە "پێپ گواردیۆلا"ـی ڕاهێنەری مانچستەر سیتی توڕەکردووە.
مایکڵ ئارتێتا لەپێشوودا یاریدەدەری پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مان سیتی بوو، بەڵام لەدوای دوورخستنەوەی "ئونای ئیمیری"، ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ئەم یاریدەدەرە وەک ڕاهێنەری سەرەکی گانەرز دەستپێکرد و سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی.
"ئارتێتا" و "گواردیۆلا" پەیوەندیەکی توندوتۆڵیان هەیە و تا ساتی ماڵئاواییکردنی ڕاهێنەری ئێستای ئارسیناڵ بارودۆخی نێوانیان کێشەی نەبووە، بەڵام وادیارە لە داهاتوودا ناتوانن بەمشێوەیە بەردەوامبن…
ڕۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانی ئاشکرای کردووە، "ئارتێتا" داوای گواستنەوەی "جۆن ستۆنز"، بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی مان سیتی لە ئیدارەی تۆپچیەکانی شاری لەندەن کردووە و یانەکەش بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ئەنجامداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، هەفتەی ڕابردوو "جۆن ستۆنز" و لێپرسراوی کاروبارەکانی گفتوگۆیان لەگەڵ ئیدارەی ئارسیناڵ کردووە. یاریزانەکەی مان سیتی بەتەمایە لە یانەی ئارسیناڵ یاریی بکات بەو مەرجەی چانسی یاریکردنی زیاتر لە مان سیتی بەدەستبهینێت، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاست و پێگەکەی ئەبێت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە لەهاوینی 2020 ئەنجام دەدرێت.
“زە سەن” نوسیویەتی: ئەم هەوڵدانەی ئارسیناڵ و "ئارتێتا"، "پیپ گواردیۆلا"ـی توڕە کردووە، بەوپێیە "ستۆنز" یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی مان سیتی و لەهەمان کاتیشدا وەک ئەستێرەی داهاتووی ئەم یانەیە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، نەک یاریزانێکی ناپێویست.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved