16/1/2020 02:22 PM

کەسایەتییەکان-فێردینان مارکوس

"فێردینان ئێمانۆئێل ئێدرالین مارکوس" سیاسەتمەدارێکی وڵاتی "فلیپین" بوو کە بووە دەهەمین سەرۆک کۆماری "فلیپین" لە ساڵی 1965ـەوە تا ساڵی 1986. "فێردینان مارکوس" یەکێک لە ئەندامانی سەرۆکایەتی پارتی "راستی" بزاڤی نوێی کۆمەڵگا بوو کە وەک دیکتاتۆرێک لە ژێر حکومەتی نیزامیدا لە ماوەی ساڵەکانی 1965 تا 1986 حوکمڕانی کرد. حکومەتی ئەو بۆ گەندەڵی و بێ‌ بەزەیی بوون بەناوبانگ بوو.
"مارکوس" کەسێک بوو کە ئەیگوت لە شەڕی جیهانی دووهەمدا رۆڵێکی سەرەکی بینیوە و لە پەنای سۆپای "ئەمریکا"ـدا لە کوشتنی "باتان"ـدا دەستی هەبووە و ئەو هەروەها کەسێک بوو کە  چەندین مێدالیای تایبەتی پێبەخشرابوو و وەک پاڵەوانێکی نیزامی سەیر ئەکرا. زۆربەی ئەم قسانەی کە ئەیگوت دواتر بە درۆ دەرچوون و بەڵگەکانی "ئەمریکا" نیشانی ئەدا کە زۆربەی ئەم گوتانەی ئەو "ساختەیین" و قسەی "بێ‌بنەمان"
"مارکوس" وەک پارێزەرێک دەستی کرد بە ئیش و لە ماوەی ساڵەکانی 1949 تا 1959 لە ماڵی نوێنەرانی "فلیپین" ئیشی ئەکرد و دواتر لە پەرلمانی "فلیپین" لە ماوەی ساڵەکانی 1959 تا 1965 ئیشی کرد. ئەو لە ساڵی 1965ـدا بۆ کورسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا و لە سەردەمی گەشە و نەشەی ئابووریدا کە لە ماوەی 20 ساڵی سەرەتایی و ناوەندی حوکمڕانی خۆیدا بوو سەرۆکایەتی کرد بەڵام دواتر بە لە دەستچوونی هەلومەرجی ئابووری و دەست پێکردنی نەداری و ساز بوونی قەیرانی قورسی ئابوورییەوە کۆتایی پێهات.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved