16/1/2020 02:27 PM

مێژوو-سەردەمی "ئیدۆ"

سەردەمی "ئیدۆ" یان سەردەمی "تۆکۆگاڤا" سەردەمێکە لە نێوان ساڵەکانی 1603 تا 1868 لە مێژووی وڵاتی "ژاپۆن"ـدا و کاتێکە کە "ژاپۆن" لە ژێر دەسەڵاتی "تۆکۆگاڤا شۆگۆنات"ـدا بوو و نزیکەی 300 هەریمی جیاواز لەم وڵاتەدا هەبوون. ئەم سەردەمە بەم دیاردانەوە ناسراوە: بەر لە هەمووان گەشە و نەشەی ئابووری، نەزم و نیزامێکی تایبەتی کۆمەڵایەتی، سیاسەتی بەربەست بۆ بێگانەکان، ڕادەیەکی دیاریکراوی جەماوەر کە نە زۆر ئەبوون و نە کەمیان ئەکرد و هەروەها هیچ شەڕ و کێشەیەکیش لە گۆڕێ‌دا نەبوو و هەروەها جەماوەر چێژیان لە بەرهەمی ناپێویست وەرئەگرت واتە گەر لە ژیاندا هەندێک شت وەک پێداویستی سەرەکی سەیر بکرێن وەک خواردن و شوێنێک بۆ خەوتن و ئەم جۆرە پێداویستییە سەرەتاییانە، لە سەردەمی "تۆکۆگاڤا"ـدا جەماوەری خەڵک تەنیا سەرقاڵی ئامادە کردنی ئەم جۆرە پێداویستییە سەرەتاییانە نەبوون بەڵکوو هاوکات لەگەڵ ئەمانە چێژیان لە هونەر و کەلتووریش وەرئەگرت. بەشێوەی فەرمی سەردەمی دەسەڵاتداری "تاکۆگاڤا شۆگانتێ" لە ساڵی 1603ـدا لە ناوچەی "ئیدۆ" بەدەست "تۆکۆگاڤا لییاسوو" دامەزرا و ئەم قۆناغە لە مێژووی سیاسی وڵاتی "ژاپۆن" پاش زیندووبوونەوی "مێیجی" لە ساڵی 1868ـدا و پاش رووخانی حوکمڕانی "ئیدۆ" کۆتایی پێهات.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved