16/1/2020 03:45 PM

ناساندنی وڵاتان-پۆڵەندا

"پۆڵەندا" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری پۆڵەندا" وڵاتێکە کە لە ئەوروپای ناوەندی‌دا سەقامگیر بووە. ئەم وڵاتە دابەش ئەبێت بە 16 بەشی جیاوازەوە و لە باری جۆگرافییەوە شوێنێک بە باڕستایی 312696 کیلۆمەتری چوارگۆشەی گرتۆتەخۆ و لە باری کێشی هەواوە خاوەنی هەوایەکی زۆر جۆراوجۆرە و گشت وەرزەکان بە باشی لەم وڵاتەدا گوزار دەکەن واتە لە بەهار‌دا بارانێکی زۆر و لە زستاندا بەفرێکی زۆر ئەبارێت و هاوینەکەشی گەرمە. جەماوەری وڵاتی پۆلەندا 38.5 ملیون کەسە و بەم جۆرە ئەبێتە شەشەمین وڵات لە یەکیەتی ئەوروپا‌دا لە باری قەرەباڵغییەوە. پێتەختی "پۆڵەندا و گەورەترین شارەکەی "وەرشە"ـوە. شارە گەورەکانی‌ تری ئەم وڵاتە بریتین لە : کراکۆڤ، رۆکلاڤ، پۆنزان، ئێزێکزیسین.
پۆلەندا لە باکورەوە لەگەڵ ئەم شوێنانە هاوسنوورە: دەریای "باڵتیک" و "لیتڤانی" و ناوچەی "کالینینگرادی روسیا" و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "بێلارووس" و "ئۆکرانیا" هاوسنوورە و لە باشورەوە لەگەڵ " کۆماری چێک و سلۆڤاکیا" هاوسنوورە و لە رۆژئاواوە لەگەڵ "ئەڵمانیا". مێژووی هەڵسوکەوتی مرۆڤەکان لەم وڵاتە ئەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 500000 ساڵ لەمەوبەر. لە سەردەمی ئاسندا ئەم شوێنە پڕ بووە لە کەلتوور و هۆزی جۆراوجۆر کە لە دەشتایی ئەوروپای ناوەندی‌دا نیشتەجێ بوون. هەرچەن ئەمە "پۆڵەندای رۆژئاوایی" بوو کە بەسەر ئەم ناوچەیەدا زاڵ بوو و ناوی "پۆڵەند"ـیش هەر لەمەوە وەرگیراوە. دامەزرانی یەکەمین ولایەتی "پۆڵەندی" ئەگەڕێتەوە بۆ 966 زایینی واتە ئەو کاتەی کە "مێزسکۆی یەکەم" بەسەر ئەم ناوچەیەدا حوکمڕانی ئەکرد و لەگەڵ وڵاتی "پۆڵەندای" ئێستاکە هاوسنوور بوون و دواتر هەردووکیان ئیمانیان هێنا بە کرستیانەتی.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved