17/1/2020 02:18 PM

کەسایەتییەکان-ژوو ئینلای

"ژوو ئینلای" کە هەروەها بە ناوی "ژوو خیانگین" ناسراوە یەکەمین کەسی کۆماری "چین" بوو. "ژوو" کەسایەتی بەرچاوی حکومەتی "چین" بوو کە لە ساڵی 1949ـەوە تا کاتی مردنەکەی واتە تا ساڵی 1976 لەم بەشەدا خزمەتی کرد. "ژوو" لە ژێر کۆنترۆلی سەرۆک "ماو"ـدا خزمەتی ئەکرد و کەسایەتییەکی زۆر سەرەکی بوو لە بە دەسەڵات گەیشتنی پارتی کۆمۆنیست و دواتریش لە مسۆگەر کردنی دەسەڵاتەکەی و هەروەها بیچم بەخشین بە سیاسەتی دەرەوەیی وڵات و گەشەپێدانی ئابووری "چین"
ئەوکەسایەتییەکی لێهاتوو بوو و لە سیاسەتیشدا شارەزا بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1949 تا 1958ـدا بووە وەزیری دەرەوەی "چین". ئەو بووە هۆی ئەوەی سیاسەتێکی ئاشتیخوازانە لەگەڵ رۆژئاوادا پاش شەڕی "کوریا" بێتە ئاراوە و لە کۆنفرانسی "ژنێف" لە ساڵی 1954ـدا بەشداری کرد و هەروەها لە کۆنفرانسی "باندانگ"ـدا لە ساڵی 1955ـدا بەشداری کرد و رۆڵێکی زۆر بەرچاوی بوو لەهاوئاهەنگ کردنی سەردانی "نیکسۆن" بۆ "چین" لە ساڵی 1972ـدا توانی سیاسەتێکی زۆر سەرکەوتوو بگرێتە بەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەگەڵ "ئەمریکا" و "یەکیەتی سۆڤێت" و "تایوان" و " هیندستان" و "ڤێتنام". "ژوو" توانی لەو لافاوەی کە بەناوی شۆڕشی کەلتوری کەوتەڕێ دەربازبێت و وەک زۆربەی جەماوەری‌ تر لەم شۆڕشەدا تێدا نەچێت. لەو ماوەیەدا کە "ماو" زۆر بە تووندی سەرقاڵی ئیشەکانی سیاسەتی کەلتووری بوو "ژوو" کەسایەتی سەرەکی لە پشت گشت کاروبارەکانی حکومەتیدا بوو و ئیشەکانی ڕائەپەڕاند.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved