17/1/2020 02:26 PM

مێژوو-شۆڕشی باکسێر

"شۆڕشی باکسێر" یان "ئاخێزی باکسێر" یان "بزاڤی یێهیتڤان" راسانێکی دژە ئیمپریالیستی و دژە بێگانە و دژە کرستیانی بوو کە لە ماوەی ساڵەکانی 1899 تا 1901ـدا لە وڵاتی "چین" ڕوویدا و بووە هۆی کۆتایی پێهێنان بەزنجیرەی "خینگ". دەستپێکی ئەم بزاڤە بەهەندێک مێلیشیای یەکگرتوو بوو کە لە زمانی "ئینگلیسی"ـدا بە "باکسێر" ناسراون هۆیەکەشی ئەوە بوو کە زۆربەی ئەم ملیشیایانە کەسانێک بوون پرۆڤەی وەرزشەکانی "چینی"ـیان ئەکرد کە لە زمانی "ئینگلیسی"ـدا بە "باکسی چینی" ناوئەبرێت. جەماووەری گوندی باکووری "چین" وردە وردە لە جەماوەری میسیۆنێر کە ئەو کەسانە بوون کە بانگهێشتی جەماوەریان ئەکرد بۆ ئایینی کرستیانی ناڕازی بوون و هۆی نارەزایەتییەکەشیان ئەمە بوو کە ئەم میسیۆنێرانە باجیان نەئەدا و گەر کێشەیەکی یاساییش بهاتایەتە پێشێ کەس نەیئەتوانی ئەمانە دادگایی بکات و بە هۆی مسیۆنێربوونەوە پارێزراو بوون. بەڵام جیا لەوە هۆی بنەڕەتی ئەم ئاخێزە وشکە ساڵییەک بوو کە پاش شەڕی "سینۆ – ژاپۆنی" لە ساڵی 1895ـەوە دەستی پێکردبوو. پاش چەندین مانگ پەرە ساندنی تووندوتیژی لە ناوچەی "شاندانگ" و "باکوری چین" لە ساڵی 1900 باکسێرەکان بەم قەناعەتە گەیشتن کە چەکی جەماوەری بێگانە ناتوانی بزاڤی ئەوان تێکبشکێنی و ڕوویان کردە "پێکەن" و دروشمی داشداری لە بنەماڵەی "خینگ"ـیان ئەدا و ئەیانگوت کە بێگانەکان لەناو ئەبەن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved