17/1/2020 03:45 PM

نیشانەکانی سوکە جەڵدەی دڵ

مەرجنیە هەمووکات ئازاری سنگ نیشانەی جەلدەی دڵ بێت، بەڵکو هەندێک جار بەهۆی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس نیشانەکانی جەلدەی دڵ ئاشکرادەبن.

جەڵدەی سوک و جەڵدەی مەترسیدار حالەتێکی کتوپڕن بۆیە پێویستە نیشانەکانی زوو بناسرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کاریگەریە خراپەکانی، جەڵدەی سوک بەوە ناسراوە کە زیان دەگەیەنێت بە ماسولکەکانی دڵ کە تیایدا دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنی خوێن لە بەشێکی دڵدا.


لەمبارەیەوە دکتۆر جوزيف كامبل پزیشکی پسپۆڕی دڵ ڕایگەیاند: کاتێک کە پێیان وتی توشی سوکە جەڵدەی دڵ بویت، مانەی ئەوەیە کە لەوانەیە هێشتا نیشانەکانی جەلدەی مەترسیدار دەرنەکەوتووە لە جەستەدا و دڵ بە شێوەیەکی ئاسایی خوێن دەنێرێت بۆ ئەندامەکانی جەستە، بەڵام جەلدەی دڵی مەترسیدار واتە وەستانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بۆ ماوەیەکی درێژ بەهۆی تەواوگیرانی خوێنبەری دڵ.

هەروەها د.کامل دەڵێت: هەتا زووتر چارەسەر وەربگریت دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەی زیاتر لە ئەگەری زیانەکانی سەر دڵ.

کاتێک ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ کەم دەبێتەوە، دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ئۆکسجین و ئەمەش وادەکات کە ماسولکەکانی دڵ بەرەو مردن بڕۆن.
چارەسەری فیزیکی خێرا دەبێتە هۆی دڵنیایی پاراستنی دڵ، زۆربەی حاڵەتەکانی جەلدەی دڵ لە بەیانیانی زوودا ڕوودەدات یاخود لەدوای جوڵەی زۆری جەستەدا، بە شێوەیەکی گشتی کۆنیشانەکانی جەلدە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، هەندێکیان ئازارێکی زۆری سنگیان هەیە بەڵام هەندێکی تری هیچ ئازارێکی نیە یاخود ئازارێکی کەم هەست پێدەکات، هەندێک جاریش نیشانەکانی لە شێوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرسدا دەردەکەون.

نیشانەکانی سوکە جەڵدە لەوانیە بە چەند رۆژێک دەربکەوێت و بمێنێتەوە و یاخود زۆر لەناکاو و چاوەڕواننەکراو ڕووبدات، بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی جەڵدە پێکدێت لە ئازارێک لە ناوەڕاستی سنگ بە شێوی پەستان یاخود قورسبوون، ئازارەکە بڵاو دەبێتەوە بۆ مل و شەویلگە و شان و قۆڵ و دەچێت بۆ پشتەوە، هەروەها هەستکردن بە هەناسە تووندی و دڵەکزێ و ڕشانە و ئارەقکردنەوەیەکی زۆر و هەندێکجاریش لەهۆشخۆچوون.
ئەوەی جێگەی سەرنجە هەندێکجار تەواوی ئەم نیشانانە دەرناکەوێت لە هەندێک کەسدا بە تایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.


وەرگێڕان: زاموا زاهیر
س\ RT




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved