18/1/2020 02:46 PM

دوو درامای نوێی ساڵی 2020 کە لەکەناڵی HBOـوە بڵاوئەکرێتەوە

دۆسیەیەک بەدژی ئەمریکا
رێکەوتی بڵابوونەوە: 16ـی مارس
درامای "دۆسیەیەک بەدژی ئەمریکا/ The Plot Against America" کە لەڕووی رۆمانێک هەر بەم ناوەوە دروستکراوە، چیرۆکی خێزانێکی جوولەکەی دانیشتووی شاری "نیۆجەرسی"ـیە کە شایەتی بەدەسەڵات گەیشتنی کەساتییەکی دژە جوولەکەن بەناوی "چارلز لیندنبرگ". ئەم درامایە لەلایەن دوو هاوکاری دێرین واته "دەیڤید سیمۆن و ئێد برۆز"ـەوە بە مەبەستی بڵابوونەوە لە کەناڵی HBO بەرهەم هاتووە. لەم درامایەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوباونگ بۆ نموونە: "ڤینۆنا رایدر"، "مۆرگان سپەکتۆر"، "جۆن تۆرترۆ"، "ئەنتۆنی بۆیل" و ئەکتەرێکی مناڵ بەناوی "ئیژی رابرستۆن" دەور ئەگێڕن.  

شەقامی ژەمارە 5
رێکەوتی بڵاوبوونەوە: 19ـی ژانویە
درامای "شەقامی ژومارە 5/ Avenus 5" کە لەلایەن "ئارماندۆ یانۆچی"ـیەوە بەرهەم هاتووە سەبارەت بە کەشتییەکی ئاسمانییە بە مەبەستی گواستنەوەی موسافیر لەداهاتوودا کە ئەکتەر و هونەرمەندە بەناوبانگەکان ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان ئەکات. کاتێک ئەم کەشتییە بزر ئەبێت، موسافیر و خزمەتکارانی ناو کەشتییەکە ناچار ئەبن بڕیارێک بدەن بۆ ئەوەی زیندوو بمێنن. لەڕابردوودا "یانۆچی" درامای کۆمیدیی "جێگرەوە/ Veep"ـی بۆ کەناڵی HBO بەرهەم هێناوە و لەم دواییانەشدا دەرهێنەریی فیلمی "مەرگی ستالین/ The Death of Stalin" و "مێژووی تاکەکەسی دەیڤید کاپەرفیلد/ The Personal History of David Copperfeild"ـی لەئەستۆ بووە. ئەکتەرە بەناوبانگەکانی درامای "شەقامی ژومارە 5" بریتین لە: "هیۆ لۆری"، "جاش گەد"، "زەک وودز"، "هیمیش پاتل"، "رۆبێکا فرانت"، "سۆزی ناکامۆرا"، "نیکی ئامۆدا-برەد"، "لینۆرا کریچلۆ" و "ئیتان فیلیپس".

 

سەرچاوە: screenrant

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved