18/1/2020 09:31 PM

موبایل لەنزیك خۆتانەوە دامەنێن

وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا، چەند زانیاريیەكی مەترسیدار لەسەر دانانی موبایل لەنزیك شوێنی خەوتنەوە دەخەنەڕوو. 

وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكیان لەرێگەی لێكۆڵەرەوانەوە ئاڕاستەكراون، كە مەترسیيەكانی چۆنیەتی بەكارهێنانی موبایلە زیرەكەكان ئاشكرا دەكات، بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دانانی موبایل لەنزیك شوێنی خەوتنەوە، مەترسی دروستبوونی شێرپەنجەی لێدەكرێت و هەروەها كاريگەری لەسەر وشیاری و بیستنی مرۆڤدا دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەكارهێنانی موبایل لەلایەن منداڵانەوە مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستیان هەیەو رێگە لە گەشەكردنیان دەگرێت.

لە بەشێكی تری لێكۆڵینەوەدا هاتووە، تەنانەت لەكاتی تەلەفۆنكردندا موبایل لەنزیك سەرو مێشكتانەوە نزیكمەكەنەوە، بەڵكو هیتفۆن بەكاربێنن، بۆ ئەوەی مێشكتان دووربێت لە زەبزەبەكان و هیچ شەپۆلێكی مەترسیداری بەرنەكەوێت.

خاك - ئاژانسەكان 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved