19/1/2020 03:55 PM

ژنە فەزاوانێك ریكۆردی درێژترین مانەوە لە فەزادا دەشكێنێت


(كریستیانا كوش) ژنە فەزاوانی ناسا ژمارەیەكی پێوانەی شكاند و بووە یەكەمین ژنە فەزاوان كە ماوەیەكی درێژ لە فەزادا بمێنێتەوە.
(كریستینا كوش) ژنە فەزاوانی سەر بەئاژانسی ناسا جارێكی تر مێژووی نووسییەوە و وەك یەكەمین ژن كە بتوانێت زۆرترین ماوە لە فەزادا بمێنیتەوە ژمارەی پێوانەیی شكاند.
لە ڕۆژیی(28)ی ئەیلولی ساڵی (2019) ەوە ئەو خانمە ماوەی( 288)ڕۆژە لە فەزادایە و لە ئامادەكاریدایە نزیكەی( 328) ڕۆژی تر لە فەزادا بمێنێتەوە و لە مانگی شوباتی (2020)دا دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی، بەمەش توانیی ریكۆردی خانمە هاوكارێكی خۆی بە ناوی( بیگی وایتسون)ەوە شكاند.
تا ئێستاش كریستیانا كوش (4) پرۆسەی بە پێی ڕۆیشتنی لەگەڵ(جیسیكا مائیر)ی دەستەخوشكیدا لە فەزای كراوەدا ئەنجامداوە و تێیدا بوونەتە یەكەمین دوو ژن كە پێكەوە ئەركێكی فەزایی جێبەجێبكەن كە خۆی لە چاككردنەوەی وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتیی دا دەبینێتەوە ئەم كارەشیان بووە مانشێتی ڕۆژنامە جیهانییە بەناوبانگەكان.
شیاوی باسە تا ئێستا( 15 ) ژن لە فەزای كراوەدا ڕۆیشتوون، بەڵام هەموو جارێك هاوكارە پیاوەكانیان هاوڕێیەتیان كردون، بەڵام ئەمجكرە (كوش و مائیر) بە ماوەی ٧ سەعات ئەركەكەیان تەواو كرد كە بریتی بوو لە چاككردنەوەی یەكەی كۆنترۆڵی وزەی وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتیی.
هەر لەم مانگە دا (كوش) پلانی داناوە دووجاری تر لەگەڵ كچە هاوڕێكەی بڕۆنەوە دەرەوە بۆ ناو بۆشایی كراوە بۆ تەواوكردنی پەیوەستكردنی پاترییەكانی پلێتەكانی وزەی خۆری وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتیی.
ئەم گەشتەی (كوش) بە درێژترین گەشتی فەزایی ژنە فەزاوانێك دادەنرێت كە توانیبێتی ماوەیەكی زۆر لە فەزادا بمێنێتەوە، هەرچەندە تا ئێستا خانمە فەزاوانی ئەمریكیی ( بیگی وایتسۆن) بە خاوەنی ڕیكۆردی درێژترین مانەوە دەزانرێت لە فەزادا كە ماوەكەی (665 ) ڕۆژ بووە، بەڵام مانەوەكەی ناو بەناو بووە و بە (5) گەشت ئەو ماوەیەی تەواو كردووە.
پێشتریش و لە ساڵانی نێوان(2015) بۆ(2016) خانمە فەزاوانێكی ئەمریكیی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد بەوەی توانی نزیكەی (340) ڕۆژ لە فەزادا بمێنێتەوە، لە پیاوانیشدا فەزاوانی ڕوسیی (ڤالێریی بۆلیاكۆف) توانیی لەساڵی(1986)دا ماوەی (437) ڕۆژ لە وێستگەی فەزایی میردا بمێنێتەوە كە وێستگەیەكی سەر بە ئاژانسیی فەزایی ڕوسیا بوو لە ساڵی( 2001 )دا لەكار كەوت و ئیدی هیچ ئەركێكی فەزایی ئەنجام نەدا.

سەرچاوە:الوكالة العربیة للفلك و الفضا‌ء




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved