19/1/2020 04:40 PM

ناساندنی وڵاتان-ژاپۆن

"ژاپۆن" وڵاتێکی دورگەییە لە "ئاسیای رۆژهەڵاتی"ـدا. ئەم وڵاتە لە ئۆقیانووسی ئارام‌ دایە و لە قەراخ  کەناری رۆژهەڵاتی کیشوەری "ئاسیا"ـوەیە و بە قەراخی دەریای "ئۆخێسک"ـەوە هەڵکشاوە لە باکورەوە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای"چین" و لە باشوریشەوە بۆ نزیکی دەریای "فیلیپین".
 وشەی "ژاپۆن" بە مانای سەرچاوەی هەتاوە و هەندێک جار بە وڵاتی "سەرهەڵدانی ڕۆژ" ناوی لێئەبرێت."ژاپۆن" چوارەمین دورگەی گەورەی جیهانە و 6852 دورگەی گرتۆتە باوەش. کۆمەڵە دورگەی "ستراتۆڤۆلکانیک" پێنج دورگەی سەرەکی هەیە کە بریتین لە : هۆنشۆ، هۆکایدۆ، کیۆشۆ، شیکۆکۆ و ئۆکیناڤا کە ئەبێتە نزیکەی 97 لە سەدی وشکایی "ژاپۆن". ئەم وڵاتە دابەش بووە بە 47 بەشدا کە لە هەشت ناوچەدا بەش کراون کە "هۆکایدۆ" ئەبێتە باکووری‌ ناوچە کە "ئۆکیناڤا" ئەبێتە باشوری‌ ناوچەکە. "ژاپۆن" دووهەمین وڵاتی دوورگەیی قەرەباڵغی جیهانە. ئەم وڵاتە کە جەماوەرەکەی نزیکەی 126 ملوێن کەسە یازدەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانە و نزیکەی 98.5 لە سەدی جەماوەرەکەی لە باری نەتەوەییەوە "ژاپۆنی"ـن. نزیکەی 90.7 لە سەدی جەماوەرەکەی لە شار نیشتەجێن و نزیکەی 9.3 لە سەدی لە گوندەکان دائەنیشن. نزیکەی 13.8 ملیۆن کەس لە شاری "تۆکیۆ"ـدا ئەژین کە پایتەختی وڵاتی "ژاپۆن"ـە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved