19/1/2020 04:50 PM

کەسایەتییەکان-هوشێ مینە

"هوشێ مینە" لە “گۆئینگ شین گانگ" لەدایکبووە، هەروەها بە "گۆئینگ تات سان" و " گۆئینگ ئای کیوک"ـیش ناسراوە. "هوشێ مینە" شۆڕشگێڕێکی کۆمۆنیستی "ڤیتنامی" بوو کە بووە رێبەر و کەسایەتی یەکەم و هەروەها یەکەمین سکرتێری "پارتی کرێکارانی ڤیتنام بوو. هەروەها سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری "کۆمار دیموکراتیکی ڤیتنام" بوو، ئەو کەسایەتی بەرچاو و سەرەکی دامەزرێنەری "کۆماری دیموکراتی ڤیتنام" لە ساڵی 1945ـدابوو و هەروەها کەسایەتی سەرەکی سوپای خەڵکی بوو کە بە "ویت کەنگ" ناوبانگیان دەرکردبوو.
"هوشێ مینە" بەرپرسی بزاڤی "ویت کەنگ"ـەکان بوو لە ساڵی 1941ـەوە تا دامەزراندنی "کۆماری دیموکراتی ڤیتنام" لە ساڵی 1945ـدا و دواتریش تا ساڵی 1954 کە سوپای "یەکگرتووی فەڕەنسا"ـیان لە شەڕی "دێیەن بییەن فوو"ـدا تێکشکاند. ئەو بەشێوەی فەرمی بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە ساڵی 1965ـدا دەستی لەکارکێشاوە. پاش شەڕ، شاری "سایگۆن" کە پاتەختی پێشووی "ڤیتنام" بوو ناوەکەی گۆڕا، کرایە "شاری هۆشی مینە"
هەموو ئەو باسانەی کە سەبارەت بە ژیانی "هوشێ مینە" ئەکرێت بەر لەوەی بە دەسەڵات بگات هەموویان تێکەڵ بە ئەفسانە و درۆن. ئەگوتری ئەو کەڵکی لە 50 تا 200 ناسناوی درۆیینە وەرگرتووە. کات و شوێنی لەدایک بوونیشی بەپێی ئەو شتە دانراوە کە لە ئەکادیمیا‌دا باس ئەکرێت و هیچ کام لەمانەش بەڵگەی پتەویان لە پشت نییە و ناتوانین لە ڕاستی بوونیان دڵنیابین.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved