20/1/2020 12:15 PM

ناساندنی وڵاتان-ئەندۆنیزیا

"ئەندۆنیزیا" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری ئەندۆنیزیا" وڵاتێکە لەباشوری رۆژئاوایی "ئاسیا"ـدا لە نیوان "هیندستان" و "ئۆقیانووسی ئارام"ـدا سەقامگیر بووە. ئەم وڵاتە گەورەترین وڵاتی دنیایە لە باری ژمارەی دورگەوە کە بەپێی بەڵگەکان پتر لەحەوت هەزار دورگەی هەیە.  لەباری پانی و بەریناییەوە "ئەندۆنیزیا" وڵاتێکە شوێنێک بە بەرینایی 1904563 کیلۆمەتری چوارگۆشەی داگیرکردووە و بەم جۆرە ئەبێتە 14ـەمین وڵاتی گەورەی جیهان لەباری وشکاییەوە و گەر وشکایی و ئاو بەیەکەوە ڕەچاو بگیرێت ئەبێتە حەوتەمین وڵاتی گەورەی جیهان. جەماوەری "ئەندۆنیزیا" نزیکەی دووسەد و شەست و حەوت ملیۆن کەسە، بەم جۆرە ئەبێتە چوارەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهان و هەروەها ئەبێتە قەرەباڵغترین وڵاتی موسوڵمانی جیهان. "جاوا" کە قەرەباڵغترین دورگەی جیهانە بۆتە شوێنی حەسانەوە و ژیانی جەماوەرێکی نزیک بە نیوەی جەماوەری وڵاتی "ئەندۆنیزیا". شێوەی بەڕیوەبردنی ئەم وڵاتە بریتییە لە سیستەمی "سەرۆک کۆماری" و یاسای کۆماری کە یاساکان لە پەرلەماندا هەڵئەبژێردرێن. ئەم وڵاتە 34 پارێزگای جیاوازی هەیە کە لەم پارێزگایانە پێنجیان هەلومەرجێکی تایبەتیان هەیە. "جاکارتا" کە پایتەختی "ئەندۆنیزیا"ـیە زیاترین جەماوەری تێدایە و دووهەمین شاری قەرەباڵغی جیهانە. " ئەندۆنیزیا" سنووری هاوبەشی هەیە لەگەڵ ئەم وڵاتانە: "پاپۆوای غەنای نەو" و "تۆمۆر"  رۆژئاوای شوێنی "مالێزیا". شوێنەکانی‌تر کە ئەبنە دراوسێی "ئەندۆنیزیا" بریتین لە وڵاتانی "سەنگافوور" و "ڤیتنام" و "فلیپین" و "ئوستورالیا" و "پالائۆ" و "هیندستان" و "دورگەی نیکۆبار". سەرەڕای ئەوەی لە "ئەندۆنیزیا" جەماوەری خەڵک یەکجار زۆرن و حەشامەتێکی زۆر لەم وڵاتەدا ئەژین بەڵام ئەتوانین لەم وڵاتەدا زۆر شوێن بدۆزینەوە کە ئێستاش رواڵەتی شاری بەخۆیەوە نەگرتووە و وەکوو شوێنێکی گوندی و ئاسایی و سروشتی ماونەتەوە کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی لە زۆربەی شوێنەکانی جیهانە جەماوەری جیهانگەڕ سەردانی ئەم وڵاتە بکەن بۆ بینینی سرووشتی سەرسووڕهێنەری "ئەندۆنیزیا"

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved