20/1/2020 12:17 PM

کەسایەتییەکان-سووهارتۆ

"سووهارتۆ" یەکێک لە فەرماندەکانی سەرباقزییەکان و یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی "ئەندۆنیزیا" بوو کە بووە دووهەمین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ ماوەی سی و یەک ساڵ لەم ئۆفیسەدابوو واتە لەساڵی 1967 تا کاتێک کە دەستی لەکارکێشاوە واتە تا ساڵی 1998. لە لایەن زۆربەی جەماوەری بیانییەوە وەک کەسێکی دیکتاتۆر سەیر ئەکرا. هەر چەند بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات بۆ ماوەی سی و یەک سال مژارێکە کە بە ئێستاشەوە چ لەناو خودی "ئەندۆنیزیا" و چ لە دەرەوەی ئەم وڵاتە شوێنی ململانێ و مشتومڕە.
"سۆهارتۆ" لە گوندێکی بچووک بە ناوی "کیمۆسۆک" کە لە ناوچەی "گۆدیەن"ـی نزیک شاری "یۆگیاکارتا"ـیە لە ماوەی داگیرکرانی وڵات بەدەست حکومەتی "هۆڵەندا"ـوە، لە دایک بووە. ئەو لە بنەماڵەیەکی زۆر خۆماڵی و خاکەڕایی‌دا لە دایکبوو. دایک و باوکی مسوڵمان بوون ماوەیەک پاش لە دایکبوونی ئەو جیابوونەوە و بەم جۆرە ئەو زۆربەی کاتی مناڵی خۆی لای زڕدایک و زڕباوکی ژیا و لای ئەوان گەورە بوو. لە ماوەی هێرش هێنانی سوپای "ژاپۆن" بۆ سەر "ئەندۆنیزیا"، "سۆهارتۆ" لە ڕێکخراوەیەکی "ژاپۆنی – ئەندۆنیزی"ـدا ئیشی ئەکرد کە ئیشەکەیان پاراستن و ئاسایش بوو. کاتێک شۆڕشی سەربەخۆیی "ئەندۆنیزیا" دەستی پێکرد "سوکارتۆ" بەڕیزەکانی سوپای "ئەندۆنیزیا" پەیوەست بوو  و پاش بە ئامانج گەیشتنی ئەم شۆڕشەش "سووکارتۆ" لە سوپادا بە پلەی سەرۆک ژەنەڕاڵی گەیشت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved