20/1/2020 03:25 PM

نهێنی تابووتە هەڵواسراوەکانی "فلیپین" چییە؟

تابووتە هەڵواسراوەکانی "ساگادا" لەوڵاتی فلیپین دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و هاوکات ترسناکە بۆ گەشتیاران. بەڵام نهێنی ئەم کارە چییە؟
هۆزی "ئیگۆرۆت/ Igorot" لەویلایەتی "ماونشن/ Mountion" لەباکووری فلیپین هەر لەکۆنەوە تا ئێستا، بەپێی نەریتە کۆنەکەیان مردووەکانیان ئەخستە تابووتەوە و بە گاشەبەردەکانەوە هەڵیاندەواسی. مێژووی ئەم نەریتە ئەگەڕێتەوە بۆ 2هەزار ساڵ لەمەوبەر و بەر لەهاتنی ئیسپانییەکان بۆ ئەم دەڤەرە. ئەم نەریتە لەئێستاشدا بەردەوامە، بەڵام کەمتر بەڕێوە ئەچێت.
رێوڕەسمی ناشتنی مردووەکان و هەڵواسینیان بە گاشەبەردەکانەوە چەند ساڵ جارێک بەڕێوە ئەچێت. بڕوایەکی باو لەپشت ئەم نهێنییەوە هەیە؛ هۆزی ئیگۆرۆت لەسەر ئەو بڕوایەن کە بە ناشتنی تەرمی مردووەکان لەبەرزایی، رۆحیان لە باب و باپیرانیان نزیکتر ئەبێتەوە. هەڵبەت هۆکاری دیکەش بۆ ئەم کارە لەئارادایە. خەڵکی ئەم ناوچەیە لەوەی کە ترمەکەیان لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکانەوە بخورێت زۆر ئەترسن، هەربۆیە حەز ئەکەن تەرمەکەیان لە شوێنێکی بەرز کە دەستی هیچ بوونەوەرێک پێی رانەگات بنێژرێن. هۆکارێکیتر مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "هێند هانتینگ/ headhunting". لەو کاتەدا مرۆڤە توندئاژۆکانی ناوچەی "کالینگا/ Kaling" و پارێزگای رۆژهەڵاتیی "بۆنتۆک/ Bontoc" کە دوژمنی خەڵکی ئەم ناوچەیە بوون، سەری دوژمنەکانیان وەکو دیاری و نیشانەی سەرکەوتن کۆ ئەکردەوە، هەر بۆیه ناچار بوون مردووەکانیان لەبەرزایی بنێژن بۆ ئەوەی دەستی کەس پێی رانەگات.
ئێستا نەوەی نوێ وازیان لەم نەریتە هێناوە و تەنها لەناو کەسانی بەساڵاچوو و بەگشتی نەوەی پێشوودا ئەم رێوڕەسمانه بەڕێوە ئەچێت. نەوەی نوێی فلیپین لەژێر کاریگەری فەرهەنگی کرستیانیدان.

 

سەرچاوە: roughguides

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved