لیژنەی باڵای پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبای سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا جیاوازی نێوان پێوەری میكانیكی و پێوەری زیرەكی كارەبا دەخاتەڕوو. بەپێی روونكردنەوەكە، پێوەری زیرەكی كارەبا لە چەندین رووەوە لە پێوەری (كۆن) میكانیكی باشترو گونجاوترە. پێوەری (كۆن) میكانیكی: -تەنیا خەرجی كارەبا تۆماردەكات و مێژوو و بەرواری لەسەر نییە. -بۆ پشكنین دەبێت بیكەیتەوەو سەیری بكەیت. -ناتوانین لە دوورەوە پەیوەندی پێوە بكەیت، لە ناوەوە برێكەری تێدا نییە بۆ كوژاندنەوە. -ناتوانیت لە دوورەوە كۆنترۆڵ بكرێت و بیكوژێنرێتەوە. -بە ئاسانی دەستكاری دەكرێت و فێڵی تێدا دەكرێت. - راستوخۆ ناتوانێت زانیارییەكانی (ڤۆڵتیە، تەزوو) تۆماربكات. پێوەری زیرەك: -بەكارهێنانی كارەبا تۆماردەكات و بەروارو كاتی لەسەرە. -دەتوانێت (Export و Import) تۆماربكات. -پێویستی بە سەیركردن نییە. -دەتوانیت لە دوورەوە پەیوەندی بە پێوەرەكەوە بكەیت و هەموو زانیارییە پێویستەكان (ڤۆڵتیە/ تەزوو، فریكوێنسی) تۆماردەكات. -بە ئاسانی دەتوانیت داتاو زانیاری بۆ بنێریت و لێوەربگریت و لە هەركاتێكدا چ زانیارییەكت بوێت دەتوانین تۆماری بكەین. -دەتوانرێت لە دوورەوە كۆنترۆڵ بكرێت و بكوژێنرێتەوە. -زۆر بە گرانی دەستكاری دەكرێت و لەكاتی هەر دەستكاری كردنێك، سەنتەری زیانیارییەكان ئاگاداردەكاتەوە. -دەتوانرێت لە رێگەیەوە بارگرانی سەر تۆڕەكانی كارەبا كەمبكرێتەوەو چارەسەر بكرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure