21/1/2020 11:17 AM

ناساندنی وڵاتان-ئیسپانیا

"ئیسپانیا" یان بە شێوەی فەرمی " پاشای ئیسپانیا" وڵاتێکی "ئەوروپی"ـیە کە لە باشوری رۆژئاوایی "ئەوروپا" سەقامگیر بوو و هەندێک لەم وڵاتەش کەوتۆتە ئۆقیانووسی ئارامەوە. بەشی "ئەوروپی" ئەم وڵاتە کەوتۆتە لای نیمچە دورگەی "عیبریا"ـوە. خاکی ئەم وڵاتە هەروەها هەندێک کۆمەڵە دورگەشی گرتۆتە خۆ وەک : دورگەی قەناری کە سەر بە بەشی کەناری "ئەفریقا"ـیە و دورگەی "بالێریک" کە بەشێکە لە دەریای مەدیتەرانە. بەشی "ئەفریقایی" کە ناوچەکانی "کیۆتا" و "مێلیلا" و "پێنۆن دێ ڤێلز دێ لاگۆرما"ـی گرتۆتە ئامێز بۆتە هۆی ئەوەی "ئیسپانیا" تەنیا وڵاتێک بێت کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ وڵاتێکی "ئەفریقی" هەبێت. هەروەها هەندێک دورگەی بچووکیش لە دەریای "ئالبۆران" بەشێک لە خاکی "ئیسپانیا"ـن. ئەم وڵاتە لە لایەن باشور و رۆژهەڵاتەوە سنوورەکانی بریتین لە دەریای "مەدیتەرانە" جیا لە بەشێکی بچووک کە لەگەڵ "گیبراڵتار" هاوسنوورە، لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ وڵاتانی "فەڕەنسا" و "ئاندۆرا" هاوسنورە و لە رۆژئاوا و باکوری رۆژئاواییەوە لەگەڵ "پرتوگال" و ئۆقیانووسی "ئارام" هاوسنوورە.
ئەم وڵاتە کە شوێنێکی بە بەرینای 505900 کێلۆمەتری چوارگۆشەی گرتۆتە خۆ گەورەترین وڵاتی باشوری رۆژئاوایی "ئەوروپا" و دووهەمین وڵاتی گەورەی "ئەوروپای رۆژئاوایی" و "یەکیەتی ئەوروپا"ـیە و هەروەها چوارەمین وڵاتی گەورەی کیشوەری "ئەوروپا"ـیە. لە باری جەماوەر و قەرەباڵغییەوە شەشەمین وڵاتی "ئەوروپا" و پێنجەمین وڵاتی "یەکیەتی ئەوروپا"ـیە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved