" ڤلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆڤ" کە بە "لینین" ناسراوە شۆڕشگێڕێکی کۆمۆنیستی و سیاسەتمەدارێک و تیۆری ناسێکی سیاسی روسی بوو. ئەو وەک سەرۆکی حکومەتی روسیای سۆڤێتی لەماوەی ساڵەکانی 1917 تا 1924 خزمەتی کرد و جیا لەمەش لە 1922 تا 1924 وەک سەرۆکی یەکیەتی سۆڤێت خزمەتی کرد. لە ماوەی دەسەڵاتداری ئەودا "روسیا" و دواتر "یەکیەتی سۆڤێت" بووە وڵاتێکی تاک پارتی کە بە بیرۆکە و هێزی پارتی کۆمۆنیستی روسیا بەڕێوە ئەچوو. ئەو کە ئایدیالۆجییەکەی مارکسیزم بوو تیۆرییەکی دامەزراند کە پێی ئەگوتری "لینینیزم" لەبنەماڵەیەکی چینی مام ناوەندی لە شاری "سێمبیرسک" لە دایکبوو پاش لە سێدارەدرانی براکەی لە ساڵی 1887 ئایدیالۆجی سیاسەتی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕانەی ڕەچاوکرد. بەهۆی ئەوەی لە خۆپێشاندانێکدا دژ بەئیمپراتۆری تەزاری بەشداری کردبوو لەزانکۆی "ئیمپراتۆری کازان" دەرکرا. ئەو چەند ساڵ پاش ئەمەی بە تێکۆشان لەئاستی قانونیدا رابوارد. لە ساڵی 1893ـدا "لینین" رۆیشت بۆ "سان پترزبۆرگ" و لەو شوێنە بووە یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکان و چالاکە بەناوبانگەکانی مارکیسیت. لە ساڵی 1897ـدا بە تاوانی ئاژاوە گێڕان و ساز کردنی پشێوی دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ شونێک بە ناوی "شۆشێنسکۆی" دوور خراوە و لەو شوێنە لەگەڵ "نادێژدا کرۆپسکایا" هاوسەرگیری کرد. پاش ئەوەی ماوەی دوور خرانەوەکەی کۆتایی پێهات "لینین" رۆیشت بۆ "ئەوروپای رۆژئاوایی" و لەوێ بووە یەکێک لە ناسراوترین تیۆری زانەکانی مارکسیست و بووە رۆخسارێکی ناسراو لە پارتی دیموکراتیکی کرێکارانی روسیادا
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure