22/1/2020 10:33 AM

مێژوو، شەڕی ڕوسیا- عوسمانی

شەڕی "روسیا – عوسمانی" لە ساڵەکانی 1877 تا 1887 ململانێیەک بوو لە نێوان ئیمپراتۆری "عوسمانی" و هێزە ئۆرتۆدۆکسە یەکگرتووەکان کە لە لایەن "روسیا"ـوە رێبەری ئەکران و بریتی بوون لە وڵاتانی "بۆڵگاریا" و "رۆمانیا" و "سربستان" و "مۆنتینیگرۆ". شەڕەکە لە وڵاتەکانی "قازاخستان" و "باڵکان"ـدا رووی‌دا و هاوکات بوو لەگەڵ سەرهەڵدانی بزاڤی ناسیۆنالیستی سەدەی نۆزدەی وڵاتی "باڵکان". هەندێک دیاردەی دیکەش هەبوون لە بەدی هاتنی ئەم شەڕەدا وەکوو ئامانجەکانی "روسیا" بۆ وەدەست هێنانەوەی ئەم ناوچانەی کە لەشەڕی "ئەڵمانیا"ـدا لە ساڵەکانی 1853 تا 1856ـدا لە دەستیدابوون و دیسان بەدەست هێنانەوەی دەسەڵات لە ناوچەی دەریای رەش و هەروەها بەتەما بوو یارمەتی بزاڤەکانی ئەو ناوچەیە بدات وەکوو یارمەتی بۆ رزگار کردنی نەتەوەی "باڵکان"لە دەست هێزی "ئیمپراتۆری عوسمانی"
ئەو بەرە یەکگرتووەی کە "روسیا" رێبەری ئەکردن توانییان لەم شەڕەدا سەرکەون و "ئیمپراتۆری عوسمانی" دۆڕاوی ئەم شەڕە بوو. "روسیا" لەم شەڕەدا توانی هەندێک لە ناوچەکانی بەدەست بهێنێتەوە بۆ وێنە توانی دەست بەسەر هەندێک لە ناوچەکانی "قازاخستان" وەک ناوچەی "کارس" و "باتۆم" و هەروەها "بیدژاک"ـدا بگرێتەوە. ئەو ناوچانەی کە بەر لەم شەڕە لە هەلومەرجێکی دیفاکتۆدا بوون وەک "رۆمانیا" و "سربستان" و "مۆنتینیگرۆ" گشتیان توانییان سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەیێنن و لە ژێر دەسەڵاتی "ئیمپراتۆری عوسمانی" بێنە دەرەوە. پاش نزیکەی پێنج سەدە ویلایەتی "بۆڵگاریا" توانی دیسان تێکەڵ بە وڵاتی "بۆڵگارستان" بێتەوە و ناوچەی نێوان رووباری "دانووب" و کێوەکانی "باڵکان" پڕ بکاتەوە و هەروەها ناوچەی "سووفیا" بووە پایتەختی ئەم شوێنە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved