23/1/2020 11:19 AM

ناساندنی وڵاتان-مەکسیکۆ

"مەکسیکۆ" کە بەشێوەی فەرمی پێی ئەگوتری "ویلایەتە یەکگرتووەکانی مەکسیکۆ" وڵاتێکە کە لە بەشی باشوری "ئەمریکای باکووری"ـدا جێگیر بووە. ئەم وڵاتە لە باکورەوە لەگەڵ "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" هاوسنوورە و لە باشور و رۆژئاواوە لەگەڵ "ئوقیانووسی ئارام" و لە باشوری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ وڵاتانی "گواتمالا و "بەرازیل" و دەریای "کارائیب" دراوسێیە لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کەنداوی "مەکسیکۆ" دراوسێیە. مەودایەکی نزیکەی 2000000 کیلۆمتری چوارگۆشەی گرتۆتە خۆ و پێنجەمین وڵاتی گەورەی "ئەمریکا"ـیە کە 13 ویلایەتی گەورەی جیهانی گرتۆتە خۆ. بە جەماوەرێکی نزیکەی 129 ملیۆن کەسەوە "مەکسیکۆ" دەهەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانە و هەروەها گەورەترین وڵاتی جیهانە لە باری "ئیسپانی زمانەوە" و هاوکات لەگەڵ ئەمەدا دووهەمین وڵاتی قەرەباڵغی ئەمریکای لاتینە پاش "بەرازیل" "مەکسیکۆ" وڵاتێکی فێدراڵییە کە لە 31 ویڵایەت و شاری "مەکسیکۆ سیتی" پێک هاتووە کە ئەم شارە پایتەختییەتی و قەرەباڵغ‌ ترین شاریشە لەم وڵاتەدا. شارە قەرەباڵغەکانی‌تری ئەم وڵاتە بریتین لە : "گوادالاجارا" و "مۆنتێری" و "پیۆبلا" و "تۆلووکا" و "تیجوانا" و "لیۆن".
مێژووی بەر لە کۆلۆمبیایی "مەکسیکۆ" ئەگەڕێتەوە بۆ 8000 ساڵ بەر لە زایین و وەک یەکێک لە لانکەکانی شارستانییەت سەیر ئەکرێت و زۆربەی شارستانییەتەکانی "مێزۆ ئەمریکا"ـیی وەک "ئۆلماک" و " تۆلتیک" و " زاپۆتیک" و "مایا" لەم شوێنەدا سەریان هەڵداوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved