23/1/2020 11:44 PM

کەسایەتییەکان - جێف سێشن

"جێفرسن بیۆریگارد سێشن"ـی سێهەم سیاسەتمەدار و پارێزەرێکی "ئەمریکی"ـیە کە وەک هەشتا و چوارەمین دادوەری گشتی "ویلایەتە یەکگرتووەکان" لەماوەی ساڵەکانی 2017 تا 2018ـدا خزمەتی کرد. "سێشن" کە کەسایەتییەکی کۆماری بوو  و بەر لەوە وەکوو سیناتۆری ویلایەتی "ئالاباما" لە ساڵەکانی 1997 تا 2017 خزمەتی کردبوو دەستی لەکارکێشاوە بۆ ئەوەی تێکەڵ بە دەوڵەتی "ترەمپ" بێت. لە ساڵی 1981 تا 1993 وەک دادوەری "ویلایەتە یەکگرتووەکانی" ناوچەی باشوری بەشی "ئالاباما" خزمەتی کردووە. "سێشن" لە ساڵی 1986ـدا وەک یەکێک لەو کەسانە کاندید کرا، بڕیاربوو بۆ دادوەری "ویلایەتە یەکگرتووەکان" هەڵبژێردرێت بۆ بەشی دادگای ناوچەی باشووری "ئالاباما" بەڵام ئەم کاندید بوونە پەسند نەکرا. "سێشن" لە ساڵی 1994ـدا وەک دادوەری گشتی "ئالاباما" هەڵبژێردرا و لە ساڵی 1996ـدا بوو بە سیناتۆری "ویلایەتە یەکگرتووەکان" و لە ساڵەکانی 2002 و 2008 و 2014ـدا دیسان هەڵبژێڕدراوە. لەماوەی خزمەت کردنەکەی لە"کۆنگرێس"ـدا "سێشن" وەکوو یەکێک لە مۆحافزەکارترین کەسایەتییەکانی "کۆنگرێس" سەیر ئەکرا.
"سێشن" یەکێک لە یەکەمین کەسەکان کە پشتیوانی لە کەمپەینی "دۆناڵد ترەمپ" ئەکرد و دواتریش لە لایەن "ترەمپ"ـەوە بۆ دادوەری گشتی "ویلایەتە یەکگرتووەکان" کاندید کرا. ئەو لە ساڵی 2017ـدا لە لایەن "کۆنگرێس"ـەوە بۆ ئەم ئیشە هەڵبژێردرا و بە زۆرینەی دەنگی پەنجا و دوو بە چل و حەوت ئەم ئیشەی سەرکەوت. لە نۆی فەبرێوێری  ساڵی 2017ـدا سوێندی خوارد کە بە باشی ئەم ئەرکە بەجێبهێنێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved